حوکمڕانانی هەرێم و قەیرانی ئەخلاقی سیاسیی

لەلایەن ستاندار Posted on 374 جار بینراوە

عمر علی محمد
پاش ٢٩ ساڵ له لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئه گەر لە هەر ڕوویەکی سیاسی و فیکری و کولتوری وە خوێندنەوەی بۆ بکرێت،لە خراپترین دۆخ دایەو هەریەکە له نوسەرو ئەکادیمی و هاوڵاتیانی سەر شەقامیش لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە ،بە پێی باکگراوندە کولتوریەکەی خۆی سەرچاوەی قەیرانەکان دەگێڕێتەوە بۆ هۆکاری جۆراو جۆر .
بەڵام ئەگەر بەووردی سەرنجی کۆی بۆچونەکان بدەین ،ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە سەرچاوەی سەرەکی قەیرانەکان دیدو جیهانبینیەکی ئەخلاقیە ،چونکە هەر سیستەمێکی سیاسی ئەگەر جیهانینیەکەی لەسەر بنەمایەکی ئەخلاقی گەردونی دابڕێژێت هەرگیز کاراکتەرە سیاسییەکانی نابنە هەڵگری کۆمەڵێک ئەخلاقی دزێو کە ببنە مایەی نەفرەتی کۆمەڵگەکەیان ،
کۆمەڵگەی کوردی بە درێژایی مێژوو خاوەنی کۆمەڵێک بەهای ئەخلاقی گەورە بووە وەک ڕێزو وەفاو دڵسۆزی و هاوکاری و لێبوردەیی و نیشتمان پەروەری و لە کۆنیشدا بنەمای شۆڕشەکانی لە سەر ئەم بنەمایانە بوە ،کۆمەڵگەی کوردی ئەم بنەما ئەخلاقیانەی بە پیرۆز زانیوەو هەرگیز لێی لا نەداوە.
بەڵام لەدوای ئەوەی شۆڕشگێڕەکان لە شاخەوە گەڕانەوە ناوشار .دوای ئەوەی جڵەوی حوکمیان کەوتە دەست ،بە پێچەوانەی هەموو ئەوەی کە لە ئەدەبیاتی سیاسیاندا بانگەشەیان بۆ دەکرد، وەک چەسپاندنی دادی کۆمەڵایەتی و پاراستنی خوێنی شەهیدان و ڕاستگۆی و لێبوردەیی و ….هتدئەوەیان چەسپاند. وا
ئەو ئەخلاقەی لە دوای ڕاپەڕین بەرجەستە یان کرد زۆر شتێکی جیاواز بوو لەوەی کە دەیان ساڵ بو بانگە شەیان بۆ دەکرد.لێرەوە دەتوانین بڵێین کە جەوهەری جیهانبینی و ئەخلاقی ئەمانە ئەوەیە کە چەسپاندیان نەک ئەوەی کە بانگەشەیان بۆ دەکرد .
دەبوایە خەڵکی کوردستان هەر لە سەرەتای دروست بوونی بەرەی کوردستانیە وە بیانزانیایە کە بەرەی کوردەستانی سەرەتاکەی بە تەل و شۆفڵدزین دەست پێ بکات .دەبێت چاوەڕێ ی چی لێ بکرێت؟
د وای ئەوەی کە یەکێتی و پارتی جڵەوی حوکمڕانیان بەدەستەوە گرت .کۆمەڵێک ئەخلاقی نوێیان لە بواری سیاسیدا بەرهەم هێنا، لەبەر ئەوەش کە خاوەنی میدیاو دەسەڵات و دارایی بون ،هەر لە سەرەتاوە کەوتنە دژایەتی و لاوازکردنی ئەخلاقە ڕەسەنەکانی کوردەواری،لە جیاتی ئەوە برەویان دا بە داهێنانێکی نوێ کە ئەویش گەندەڵی و خیانەت و بەرتیل و خزم خزمێنەو …هتد
لەناو سیستمی حوکمڕانی دا تۆڕێکی بەرفراوانیان دروستکرد ،لەبەر ئەوە هەرکەسێک کە دەچووە ئەو بازنەی حوکمڕنیە، دەبوایە وەک خۆیان وابوایە یان جێی نەدەبوەوە .حوکمڕانە نوێیەکان بەم ئەخلاقەوە دەستیان دایە کار ،بەم دیدە ئەخلاقیەوە دەستیانکرد بە دزی و گەندەڵی و ناشەفافیەت و وێرانکردنی هەمو ژێر خانی ئابوری .هەتا گەیشتنە ئەو ئاستەی کۆنترۆڵی هەمو بواری ئابوری و سیاسی و بازاڕیانکرد، تەنانەت ئەم دیدە نائەخلاقیە وای لێکردن کە لەبەر چاوی کۆمەڵگە وەک دزێکی گەورە دەر بکەون ،ئەمەش لە دوای ئەوەی بڕیاری پاشەکەوتی موچەیان راگەیاندو بە ڕۆژی ڕوناک دزیان لەگیرفانی فەرمانبەر کرد .ئەمانە لەبەر ئەوەی خاوەنی فەلسەفەیەکی ئەخلاقی نین بۆ حوکمڕانی .لەبەر ئەوە هەتا سەرچاوەی داهاتە کە زۆرتر بێت بیر لە دزی زیاتر دەکەنەوە .لەبەر ئەوە لەدوای ساڵی ٢٠١٤کە سەربەخۆیی ئابوریان راگەیاندو دەستیان دایە فرۆشتنی نەوت .بەتەواوی دەستیان بە سەردا گرت و حکومەت و پەڕلەمان و هەموو دامەزراوەکانی تریان کردە قوربانی و گەلیشیان خستە سەر ساجی عەلی .
لەبەر ئەوە خۆی ئەم نوخبە حوکمڕانە هەڵگری ئەو دیدە نا ئەخلاقیەن بۆ سیاسەت ،نابینی هیچ هەست و بەرپرسیاریتێکیان هەبێت بەرامبەر بە خراپی باری گوزەرانی هاوڵاتیان و بێ موچەیی فەرمانبەران و وێرانی بازاڕو بێکاری گەنجان و دەیان قەیرانی تر .بە پێچەوانەوە ئەمانە کاتێک دڵخۆشن کە دەبینن هاوڵاتیان لە خراپترین دۆخدان و نیشتیمانیش وێران دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.