دەبوو تا یەكی تەموز لە بەغدا بمێننەوە: وەفدەكەی هەرێم ئەمرۆ دەگەرێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 183 جار بینراوە

ستاندەر

بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە لەدوای سێ رۆژ لە چونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا بەمەبەستی گەیشتن بەرێكەوتن لەبارەی بەشە بودجەی هەرێم و رادەستكردنی نەوت بگەرێنەوە هەرێمی كوردستان.

گەرانەوەی وەفدی هەرێم لەكاتێكدایە بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەكی ستاندەر بریاربوە وەفدە تا  سەرەتای مانگی تەموز بمێننەوە، ئەویش بۆ گەیشتن بەرێكەوتنی كۆتایی و جێگیركردنی رێكەوتنەكە لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، ئەویش بە گفتوگۆ و رێكەوتن لەگەل لیژنەی تایبەتمەندی ئامادەكردنی یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران.

گەرانەوەی وەفدەكەی هەرێم بەر لە وادەی خۆی بەگوێرەی بۆچونی چاودێران نیشانەی سەرنەكەوتنی گفتوگۆكانی نێوان وەفدی هەرێم و بەغدایە.

ستاندەر لە داهاتوو زانیاری زیاتر بڵاودەكاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.