نوێترین پەیامی كەجەكە لەبارەی مەترسی داهاتووی هێرشەكانی توركیا

لەلایەن ستاندار Posted on 1411 جار بینراوە 0 سەرنج
kck

ستاندەر

  ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، پەیامێکی لەبارەی دەستدرێژیەكانی توركیا بڵاوکردەوە.

کەجەکە هۆشیداریداوە كە دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئەو جوگرافیایەی ئیمپراتۆریی عوسمانی تیایدا باڵادەست بووە، داگیر بکاتەوە و بیخاتەوە بندەستی خۆی، ڕاشیدەگەیەنێت:”وتەکانی عەمرۆ موسا وەزیری دەرەوەی پێشووی میسر، کە وتبوی تورکیا هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی عەرەبی و دوژمنایەتیی عەرەبەکان دەکات، جارێکیتر بۆ ریسواکردنی سیاسەتەکانی ئاکەپە – مەهەپە گرنگن”.

گرنگترین سەرنجەكانی  پەیامەکەی  هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە  كە ئاوێنە وەریگرتووە: 

دەوڵەتی تورک دەیەوێت گەلی کورد، کە یەکێک لە گەلانی ئەم جوگرافیایەیە و هەنگاوی یەکەمی بە کۆمەڵگەبوونی مرۆڤایەتی ناوە، قڕ و پاکتاو بکات. دەیەوێت ئەو جوگرافیایەی کە ئیمپراتۆریی عوسمانی تیایدا باڵادەست بووە داگیر بکاتەوە و هێرشی خستنە ژێر کۆنترۆڵی خۆی بەڕێودەبات. بە سوپاکەی هێرشی سوریا، عێراق و لیبیا دەکات و بە بەردەوامیش هەڕەشە لە هەموو وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکات. تایبەتمەندیی داگیرکردنی وڵاتانیتر و سەپاندنی باڵادەستیی خۆی وەک ژنتیک و جینات لە عوسمانییەکانەوە وەرگرتووە و ئەوەی کردووەتە سیاسەتی خۆی بۆ سەر ناوچەکە. بە کلتوری باڵادەستیی عوسمانییەوە دەیەوێت نەتەوە – دەوڵەتی عەقڵییەتی حوکم کردنی جێگرەوە بۆ بە تورکبوون یەکبخات. ئەمڕۆ بۆ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هێزێکی هێرشبەر و مەترسیدار. دەیەوێت ئەو سیاسەتەی و هێرشەکانی بۆ تێکشکاندنی ورە و ئیرادەی گەلانیتر بە دەمامکی ئیسلامی داپۆشێت. ئیسلامێک، کە بە ئەندازەی دەسەڵاتەکەی تۆ و بە ئەندازەی دەوڵەتەکەی تۆ نییە، بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکار دەهێنێت.

بە قسەی ‘شەڕ لە دژی تیرۆر دەکەم’ دەیەوێت هێرشە داگیرکەرییەکانی و لکاندن بە خۆیەوە بشارێتەوە.

هەر شوێنێک داگیر دەکات ئاڵای خۆی تیادا هەڵدەکات، خوێندنگەی تورکی دەکاتەوە، پۆلیس و ئاسایشی سەر بە خۆی تیادا دروست دەکات، هەر وەک ئەوەی لە سوریا دەبینرێت پارەی خۆی بۆ کڕین بەکار دەهێنێت تاوەکو بە خۆییەوە بیانبەستێتەوە و بەو شێوەیە بناغە بۆ خۆی دروست دەکات. ئەوەش لە رێگەی بەکارهێنانی دەمامکی ئیسلام و ئەو قسەیەی کە دەڵێت، لە دژی تیرۆر شەڕ دەکەم، دەبێت مرۆڤ لەوە تێبگات، کە هەموو ئامانجەکانی شاردنەوەی هێرشە داگیرکەرییەکانیەتی بۆ لکاندن بە خۆیەوە. بە سیاسەتەکانی خۆی لە سوریا و عێراق، دیسانەوە بو بەکارهێنانی قسەی ئەوەی لۆزان سەرکەوتو نەبوو، زۆر بە روونی ئەو سیاسەتەی خۆی خستەڕوو. هەروەها بە رووکردنە لیبیاش وەک ئەوەی دەڵێن، خاکی باو باپیرانمانە، کەلەپوری ئێمەیە، وەک دەڵێن، لە بەرامبەر ئەوانەدا بەرپرسیارییان هەیە، بەو شێوەیە دیسانەوە سیاسەتەکانی دەخاتەڕوو. دەوڵەتی تورک دەیەوێت کورد لە ناو ببات و بیسڕێتەوە، کوردستان بکاتە گۆڕەپانێک بۆ بڵاوبوونەوەی تورکان، داگیرکردنی خاکی نەتەوەیی عەرەب و ئەو خاکەی کە پێشتر دەکەوتە سنووری عوسمانییەوە بۆ خۆی کردووەتە ئامانج تاوەکو بیخاتە ژێر باڵادەستی و هەژمونی نەتەوە – دەوڵەتی تورک.

هەستیاری و ناڕەزایەتیی یەکێتی عەرەبەکان و وڵاتانی عەرەبی بە نرخە

یەکێتی عەرەبەکان ئەو ئامانجەی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی بینیوە، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە عێراق و سوریا و لیبیا هەڵوێستێکی روونیان نیشان دا. ئەوەیان خستەڕوو، کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی هێرشبەر، داگیرکەر و بڵاوەپێکەرە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کوردیشیان ئیدانە کرد. وتەکانی وەزیری پێشووی دەرەوەی میسر عەمرو موسا کە وتی، تورکیا هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی عەرەبی و دوژمنایەتیی عەرەبەکان دەکات، جارێکیتر بۆ ریسواکردنی سیاسەتەکانی ئاکەپە – مەهەپە گرنگن. ڕاگەیاندنەکانی کۆمکاری عەرەبی و وڵاتانی عەرەبی نیشانەی ئەوەیە کە ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک-یان باش بینیوە و بۆ ئەوەی ڕێگری لەو سیاسەتانە بکەن داواکاری کۆمکاری عەرەبی کە هەڵوێستێکی هاوبەشیان دەربڕیوە، زۆر گرنگە. واتە کۆمکاری عەرەبی، سیاسەتمەدارە عەرەبەکان و ڕۆشنبیرانی ئەوان ناڕەزاییان بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر کوردان دەربڕی و ئەوەش زۆر واتادارە. بەهۆی ئەو هەستیاریەیان سپاسی خۆمان پێشکەش بە کۆمکاری عەرەبی و وڵاتانی عەرەبی دەکەین.

بە عەقڵیەتی قڕکەری دەوڵەت – نەتەوە دەیەوێت ببێتە سەروەر

زیاتر لە سەد ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەموو لایەک زیاتر سیاسەتی پارچەکردن و لاوازکردن لەسەر عەرەب و کورد بەڕێوەبراوە. لەناوبردنی ئیرادەی گەلی کورد و عەرەب، تێکشکاندن و پارچەکردن، بێهێزکردن بووەتە سیاسەتی بناغەیی هێزە نێودەوڵەتیەکان و وڵاتانی هەرێمەکە وەک تورکیا. بە تایبەتی دەوڵەتی تورک هیچ کاتێک قبوڵی نەکردووە کە کورد و عەرەب ببنە خاوەن ئیرادە و بەهێز ببن. ئێستا دەیەوێت لەو هەرێمانەی کە ئێمپراتۆریەتی عوسمانی تێیایدا باڵادەست بوو، بە عەقڵیەتی دەوڵەت – نەتەوە دەیەوێت ببنە دەسەڵاتدار. هەرچەندە بە ئاشکرایی دەیانەوێت کورد قڕ بکەن، هەروەها بە عەقڵیەت و سیاسەتی ئێستای، لە هەموو شوێنێک کە داگیری کردووە و بەو شوێنانەی کە دەیەوێت بەخۆیەوە بلکێنێت، تورکبوون وەک کۆمەڵگایەکی سەردەست بکاتە دەسەڵاتدار.

یەکگرتنی هەموو گەلان، وڵاتان و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدژی سیاسەتی هێرشکاری دەوڵەتی تورک، هەروەها وەستانەوە لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ ئارامی و ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر واتادارە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە بوونەتە وەک چەتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تەنها بە یەکێتی گەلان، یەکگرتن و بە تێکۆشان لەناودەچن. کاتێک کە ئەو عەشقایە لەناوبرا، ئەو کاتە دەبێتە جۆگرافیایەک کە خۆی دەسپێرێتە دیموکراسی راستەقینە کە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو ئاشتی و ئارامیدا کە پشت بە برایەتی و یەکسانی دەبەستێت دەژین.

دەوڵەتی تورک بە تەنها دوژمنی گەلی کورد نییە. کارەکتەری دەوڵەتی تورک لە داگیرکەری، دابەشکردن و دەسەڵاتداری و قڕکردن پێکهاتووە. پێویستە هیچ دەوڵەتێک، وڵات و کۆمەڵگایەک لە دەسەڵات و هەڵخەڵەتاندنی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک کە دەیەوێت ئامانجەکانی جێبەجێ بکات، بڕوا نەکات. ئەگەر ئەم عەقڵیەتە لەناو نەبرێت، دەوڵەتی تورک وەک هیزێکی دوژمن، دوژمنایەتی لەسەر گەلی و کورد و پێکهاتەکانیتر و ئایینەکان و کۆمەڵگاکانیتر و وڵاتانیتر بەردەوامی پێدەدات.

ئێمە وەک گەلی کورد، لەبەر ئەم سیستمە قڕکەرە بەرخۆدان دەکەین. بانگەوازیمان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتان ئەوەیە کە لەدژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و خاوەن عەقڵیەتی دەوڵەت – نەتەوەی داگیرکەر، ببنە خاوەن هەڵوێست و تێکۆشانی تێکشکاندنی ئەم هێرشە بەرزبکەنەوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *