پێشتر لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی پێكردبوو: ناوەرۆكی كۆبونەوەی سبەی یەكێتی ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 295 جار بینراوە

ستاندەر

بڕیارە سبەی یەكشەممە سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی دۆخی ئێستای كوردستان و پرسی مووچە و چەند پرسێكی تر كۆببێتەوە.

د.سۆران جەمال تاهیر، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێـتى نشتیمانى کوردستان لەمبارەیەوە بە ئێس ئێن ئێنی راگەیاندووە: “سبەى یەکشەممە کۆبوونەوەى سەرکردایەتى یەکێتى لە شارى سلێمانى بەڕێوە دەچێت و وتوێژ لە بارەى سەرجەم ئەو پرسانە دەکرێت کە ئێستا دەگوزەرێت لە کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و کێشەى ئابوورى و دابەش نەکردنى مووچە و خراپى گوزەرانى هاووڵاتیان و گرفتى تەندروستى و لەشکرکێشییەکانى وڵاتانى دراوسێ بۆ سەر خاکى هەرێمى کوردستان گەنگەشە دەکرێت”.

جێی باسە پێشتر لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندبوو بەو زووانە سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە بۆ بریاردان لەسەر كۆمەلێك پرسی هەنوكەیی، هەرەشەی ئەوەشی كردبو كە ئەگەر حكومەتی هەرێم لەگەل بەغدا رێكنەكەوێت بەشداری یەكێتی لە حكومەت و پەرلەمان هەڵدەپەسێرن و داوای هەلبژاردنی پێشوەختە دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.