ستاندەر
وەزیرێكی پێشووی عێراق حكومەتی هەرێم بە بەرپرسیار دەزانێت لەبەرامبەر ئەو دۆخەی ئێستای هاوڵاتیانی هەرێمی تێكەوتووە و رایدەگەیەنێت نەیانتوانیوە سوود لە نیەتپاكی كازمی وەربگرن.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، وه‌زیری پێشووی بازرگانیی عێراق و ئه‌ندامی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕاگرتنی پشكی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه كه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه بوه، زیانی گه‌وره‌ی به خه‌ڵكی كوردستان گه‌یاندووه، داواشده‌كات هه‌رچی زووه هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته ڕێككه‌وتن و سه‌رجه‌م داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان بداته به‌غدا، به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێم نانێردرێت.
دەشلێت سەرەرای ئه‌وه‌ی كوتلە شیعه‌كان دژی ناردنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بوون بۆ هه‌رێم له‌م كاته‌دا، به‌ڵام مسته‌فا كازمی نیه‌تپاكی خۆی نیشاندا و 400 ملیار دیناری بۆ هه‌رێم، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم سودیان له‌و هه‌نگاوه‌ی كازمی وه‌رنه‌گرت و وه‌ك به‌ڵێن بوو له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبكه‌ون، به‌ڵام هه‌رێم به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌برده سه‌ر و له‌دواین ڕۆژه‌كانی واده‌كه‌ی به‌غدا شاندی ناردوه و تا ئێستا ڕێكنه‌كه‌وتوون.