ستاندەر
عالیە نوسەیف پەرلەمانتاری عێراق رایدەگەیەنێت حكومەتی عێراق هەنگاوی نیشتیمانی ناوە لە ماوەی گفتوگۆی لەگەل وەفدی هەرێمی كوردستان بەجۆرێك تەئكیدی لەسەر پاراستنی مافی هاوڵاتیان كردۆتەوە لە باشورەوە تا باكور.
راشیگەیاندووە حكومەتی عێراق مافی خۆیتی لەبەرامبەر تەسلیمكردنی بریای 453 ملیار دیناری مانگانە بە حكومەتی هەریم، هەموو نەوتی بەرهەم هێنراو لە لە كوردستان و 50% داهاتی ناوخۆیی وەربگرێت.
عالیە نوسەیف ئەوەشی وتوە:” ئەو خالە مافی هەموو گەلی عێراق دەپارێزیت لە باكور تا باشور، كۆتایی بە نەهامەتی هاونیشتیمانیە كوردەكانمان دەهێنیت لە پرسی دواكەوتنی مووچە، سنورێكیش بۆ قاچاخچیەتی نەوت دادەنێت، بەڵام بەداخەوە پێدەچێت وەفدی كوردی ئەو خاڵیان رەت كردۆتەوە و بەبێ رێكەوتن گەڕانەوە هەولێر.
دەشلێت ئەو بەرەو پێشچوانی دانوستانەكان زوو یان درەنگ دەبێت بگاتە ئەنجام.