پۆستاڵ و عەمامە بناسین یان جامانە؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 364 جار بینراوە

هۆشیار عەبدوڵا

۱.گەر قسە لە رابردو و سەردەمی بەعسە ئەوا بەعسی عوروبی کە دۆستی نزیکی سەرانی کوردایەتیی و دوژمنی گەلانی عێراق بو گۆڕبەگۆڕ چو،ئەگەر قسەش لە دەسەڵاتی مەزهەبگەرای ئێستای شیعەیە ئەوا دیسان لەگەڵ سەرانی کوردایەتیی هێندە دۆستن وەک دو پاشەڵ وان لە پانتۆڵێکدا و هاوبەشی سەرەکیانن لە حوکمڕانیدا.‬

‫۲.ئەوەی هەر رەخنەیەک لە هەرێم بگری بێن و بڵێن بۆ بەغدا زۆر باشە لۆژیکێکی بێتامە!حەتمەن ئەو هێزانەشی لە بەغداد حوکم دەکەن لەوانەی ئێرە بەدکارتر نەبن باشتر نین،قسەکە ئەوەیە لە پێش بەعسەوە تا دەگاتە ئێستا پێت دەڵێن بەغداد دوژمنتە و کەچی خۆیان بەهەر جۆرێک بێ خیانەت یا کلکایەتی لەوێن!‬

‫ ‫۳.پۆستاڵ حوکمی کردبێ یا عەمامە لەگەڵیاندا شەریکبون،لەچیرۆکی قەیتانی قۆندەرەکانی زەعیمەوە تا ئەوەی دوای ئەنفال و هەڵەبجە گوتیان صەدام ضەمانی کوردەکانە!دوای ۲٠٠٤یش خۆیان حوکمی عەمامەیان سەرپێخست و لەو کاتەشەوە هەر حکومەتێک لەو بەغدا(دوژمنە!)پێکهاتبێ،بەشێکی گەورەی کێکەکەیان خواردوە!‬

‫٤.تێگەیشتن لە مێژووی عێراق، بێ تێگەیشتن لە عوروبە، ئاسان نییە،تێگەیشتنیش لە مێژووی سیی ساڵەی دەسەڵاتی کوردیی بێ تێگەیشتن لە کوردایەتیی مومکین نییە. پرسیارەکە ئەوەیە دوای ۲۹ ساڵ لە حوکمڕانیی کوردیی، هێشتا هەوڵ بدەین لە عێراق تێبگەین!؟یا کاتیەتی لەوە بکۆڵیینەوە کە دوای پۆستاڵی عوروبە، کڵاو و جامانەی کوردایەتیی، چیی پێکردین؟!‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.