بەپەلە: لەشوێنی پێشمەرگە یەكەیەكی سوپای  عێراق بۆ پاراستنی سنوری هەرێم جێگیركرا

لەلایەن ستاندار Posted on 386 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاریەكان چەند یەکەیەکى پاسەوانى لە  سوپاى عێراق لەناوچەكانی کەلا شابانیێ و سیاربەنا لە سنووری باتیفا و کەلا دێرێ لە  ناوچەیەكی شارۆچکەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ جێگیرکراون.

هاتنی هێزەكە بە پاساوی پاراستنی خاكی عێراقە لە هێرشەكانی سوپای توركیا.

بەگوێرەی بەدواداچونێكی كەی ئین ئێن،. عەمید دلێر زێبارى فەرماندەى هێزى (1)ى زێرەڤانى رایگەیاندووە، ئەو هێزانەى سوپاى عێراق دواى ئەوە هاتوون کە شاندێکى عێراقى بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانى تورکیا و بەزاندنى خاکى هەرێم سەردانى ناوچەکەیان کردووە و دواتر بۆ پاراستنى خاکى عێراق و سنورەکانى هەرێم و خەڵکى ناوچەکە ئەو هێزانە ڕەوانەى سنورەکانى زاخۆ کراون.

هاتنی ئەو هێزەی سوپای عێراق بەگوێرەی بۆچونی شارەزایانی سەربازی لاوازكردنی پێگەی پێشمەرگەیە كە لە دەستوری عێراقی وەك پاسەوانی سنور ناویان هێنراوە، تاكو ئێستا سەرۆكی هەرێم وەك فەرماندەی گشتی هێزەكانی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە هیچ فەرمانێكیان بە پێشمەرگە نەكردووە بۆ پاراستنی سنورەكانی هەرێمی كوردستان لە دەستدرێژەكانی سوپای توركیا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.