هۆكاری پیشوازی نەكردنی مەسعود بارزانی لە عومەری سەید عەلی

لەلایەن ستاندار Posted on 285 جار بینراوە

ستاندەر

لەبارەی هۆكاری پێشوازی نەكردنی مەسعود بارزانی سەرۆكی پ.د.ك لە عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەرچاوەیەكی پارتی چەند زانیاریەك بۆ ستاندەر ئاشكرادەكات.

رۆژی دووشەممە، 29ی حوزەیران وەفدێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی رێكخەری گشتی سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی كرد لەگەل وەفدێكی پارتی بە سەرۆكایەتی  فازیل میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە كۆبویەوە.

كۆبونەوەكە نارەزایی ناوخۆیی گۆڕانی بەدوای خۆیدا هێنا بەو پێیەی پێیان وابو بەو پێیەی وەفدەكەی گۆڕان بەسەرپەرشتی كەسی یەكەمە پێویست بو لەگەل كەسی یەكەمی پارتی كە مەسعود بارزانیە كۆببنەوە نەك ئاستی خوارتر.

سەبارەت بەهۆكاری پێشوازی نەكردنی مەسعود بارزانی لە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەرچاوەیەك لە پەیوەندیەكانی (پ.د.ك) بە ستاندەری راگەیاند:” هۆكارەكە ئەوە بوە لەهەمان رۆژ مەسعود بارزانی چاوەروانی هاتنی بەرپرسێكی باڵای یەكێتی لە ماڵباتی مام جەلال بوە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی دوو قۆڵی.

سەرچاوەكە وتیشی بەگویرەی ستراتیژیات ئەو دانیشتنەكە لەگەل ئەو كەسایەتیەی ماڵی مام جەلال گرنتر بو بەوپێیەی ماوەیەكی زۆر بو چاوەروانی ئەو دانیشتنە بوونە.

جێی باسە بەگوێرەی زانیاریەكان  سكرتێری حزبی سۆشیالیست و سەرۆكی لایەنێكی   ئیسلامی خەریكی ئەو نێوەندگیریە بوون، لەگەل بەشێك لە ئەندامانی ( م س )ی پارتی و یەكێتیش لەسەر خەت بوون بۆ گەیاندنی ئەودوو لایە.

هاوكات  سەرچاوەكەی (پ.د.ك) وتیشی  مەسعود بارزانی، خۆشی قەناعەتی بەوە هەبووە كە لەگەل مالی مام جەلال وەك سەردەمی زێڕین ڕیككەوەنەوە. لەدرێژەی باسەكەی ووتیشی : لەدوای ئەو دانیشتنە ئەگەری زۆرە هاوسەنگی ناویەكێتی بگۆڕدرێت و هاریكاری ( ی ن ك)بۆ جەنابی سەرۆك زۆر زیاتر بێت ، حكومەتەكە ئەوكات زۆر بەهێزتر دەبێت .

لەلایەكی تر سەبارەت بە  بزوتنەوەی گۆڕان، كە پێشتر بۆ چاكسازی بەشداری لەحكومەت كردوە ، وەك خۆیان دەلێن بۆ ئەو هەنگاوەش باجی زۆرمان داوە ، لەو هەول وتەقەلایە بەردەوام دەبین، ئەگەر زانیمان چاكسازی ناكرێت ئەوا بەدیلمان هەیەو بێچارە نین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.