ڕۆژنامەیەکی فەرمی عێراق بە گرینگیەوە باس لە نامەکی سەرۆکی بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ستاندەر

ڕۆژنامەی فەرمی عێراق  “صباح الجدید” لەڕاپۆرتێکیدا باسی لەو نامەیەی پڕۆفیسۆر دکتۆر رعد رفعە سەرۆکی بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر کردووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاراستەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە و تیایدا داوای کردبوو حکومەتی عێراق خۆی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دابەش بکات.

ئەو ڕۆژنامەیە بە گرینگیەوە باس لەو نامەیە دەکات و دەقی نامەکەی داناوە کە باس لەوە دەکات ئێستا کە لە مانگەکانی ناوەڕاستی ساڵی ۲۰۲۰ ین بەڵام حکومەتی هەرێم تاکو ئێستا تەنها یەک مووچەی ئەو ساڵی دابەش کردووە.

جێگای باسە لە ۲٦ی مانگ پڕۆفیسۆر دکتۆر رعد رەفعە سەرۆکی بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر نامەیەکی لەژێر ناونیشانی بانگەوازێک لەلایەن گەلی کوردەوە بۆ مستەفا کازمی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی کرد و تیایدا باسی لەخراپی گوزەرانی هاوڵاتی و موچەخۆرانی هەرێم کردووەو داوای کرد حکومەتی عێراق ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.