ستاندەر
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە هاوڵاتی ڕاگەیاندووە دۆسیەی نەوتی هەرێم لەدەستی هەرێم نەماوە دوای ڕێککەوتنە ٥۰ ساڵیەکەی پارتی لەگەڵ تورکیا نەوتی هەرێم ئێستا ڕەهنە لەلای تورکیا و تورکیا ئامادە نییە نەوتەکە تەسلیم بە بەغدا بکرێتەوە.
ئەو پەڕلەمانتارە گوتوشیەتی تورکیا مانگانە ۱۱۷ ملیۆن دۆلاری لە داهاتی نەوتی کوردستان دەستدەکەوێت، چۆن دانە غاز توانی قەرەبووی ۲ ملیار دۆلار لەحکومەتی هەرێم لەبڕی ئەو ساڵانە کە خەمڵاندویەتی قازانج دەکات وەربگرێت، تورکیاش قازانجی ٥۰ ساڵ لە حکومەتی هەرێم دەسەنێت.