نركەی چاكسازی و قاپیەكەی بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 348 جار بینراوە

پشتیوان جەمال
نزیك بە ساڵێكە عەرابی حكومەت لەژێرباری پڕۆژەی چاكسازی نركەی دێت و دەهۆڵی چاكسازی دەكوتێ بەگوێچەكەماندا، هەموان چاوەڕێ بوین ئەولەویەتی چاكسازی لەحزبەكەی خۆیەوە دەست پێبكات، ئەو لە %٦٠ داهاتی نەوت كەحزبەكەی دەیبات وەك سەرانە، بیگەڕێنێتەوە سەرداهاتی گشتی، هێزی ڕۆژ كە لەسەرحسابی بوجەی گشتی موچەو نەسریە وەردەگرن هیچ سودێكیان بۆ باشور نیە جگە لەدەنگدان نەبێت بۆپارتی، وەك بارگرانیەك لەیەخەی بوجەی گشتیان بكاتەوە، یاخود كۆمپانیاكانی ستێرك و كار، كە سەر بەحزبەكەین و سەرمایەیەكی زۆر لەداهاتەكەكیان مافی میللەتەو پارتی دەیبات، گومرگی ئیبراهیم خەلیل كەتا ئیستا نۆ كابینەیە كەس نەیزانیوە داهاتەكەی بەتەواوی چەندە جگە لەپارتی! هتد… چاكسازی تیابكات.كەچی پەلاماری موچەی چەوساوەترین چینی كۆمەڵگایداوە كەفەرمامنبەران.

ئاخر چاكسازیەكی راستەقینە دەبێت لە پێناوی هاولاتیان و بەرژەوەندی گشتی بكرێت، بە ئیرادەیەكی بەهێز و هیچ كەس لێی بەدەر نەبیت و بە پلانەكی زانستی واقعی و كرداری ڕابگەیەندرێت بۆ ڕای گشتی، لەژێر چاودێری پەرلەمان و دیوانی چاودێری داراییدا بیت، لێپێچینەوەی جدی لە هەمو كەس بكرێت دروشمی ( من این لك هذا ) بە كرداری جێبەجێ بكرێت، بەڵام جیاواز لەوەی چاوەڕێدەكرا شادەماری گەندەڵی ڕیشە كێش بكات، كەچی دەستی برد بۆ لێبڕینی موچەی فەرمانبەران لەجیاتی دەرهێنانی سامانی میللەت لەدەستی حزبكەی خۆی ومشەخۆرو بندیوارەكان. دەركەوت ئیتر مەسڕوریش پیاوی چاكسازی نیەو باڵۆنێك بو تەنها دەوروپشتەكەی فویان پێدا دەكرد، بەڵكوئ ەویش دۆگمابووی واقیعی حزبەكەیەتی كەبەرپرسی یەكەمی كێشانەوەی داهاتی میللەتە بۆحزبەكەی وناتوانێ لێی دەربچێت.

بادانەوە بۆ بەغدا و پارادۆكس.
لەدوای شكستی ڕیفراندۆم و ڕاگەیاندنی ئابوری سەربەخۆ، بەپێی ڕێككەوتنێك لە سەدا ٥٢٪ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دابین دەكرا، لە ئانووساتی بەربڵاویی كۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و خۆپیشاندانانەكانی عێراق و ئاڵووگۆڕەكانی كابینەكەی بەغدا، ئەو بڕە ڕاگیرا و بەم شێوەیە كێشە داپۆشراوەكانی بەڕێوەبردنی هەرێم و كەمبوونەوەی داهات و ڕاگرتنی پارەكەی بەغدا، قەیرانەكەی لە هەرێمی كوردستاندا فراوانتر نمایش كرد و كاریگەریی لەسەر كابینەی مەسرور بارزانی زیاتر دەركەوت.

بۆیە ئێستا كەوتۆتە خۆیی بۆ چارەسەركردنی شكستی حكومەتەكەی ڕێگای بەغدای لێ بۆتە ڕێی سەراوێ، زوو زوو تیمێك بەڕێدەكات بۆ بەغداد و ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ ڕێككەوتن لەنێوان هەرێم وبەغدا، كەچی لەشكرێك لەئەندام پەرلەمانی دەرچوو بەدەنگی تەزویری حزبەكەی بەردەوام نەتەوایەتی بەمیللەت دەفرۆشنەوەو بەغداد خەڵكی تر بەعێراقچیەتی تۆمەتباردەكەن، خەریكی تۆمەت بەخشینەوەن، كەچی باش دەزانن هەرێمی كوردستان كەوتوەتە دۆخێكەوە چارەیەكی دیكەی نیە جگە لەوەی دەبێت هاوبەشی لەگەڵ ئابوری عێراق بكات. عێراقیش لەوە تێگەیشتووە هەرێم ناتوانێ ئیدارەی حكومەتەكەی بدات،چونكە لەیەلاك نەوتەكەی بەپێی عەقدی پەنجا ساڵە وەك بارمتە لای توركیایە ناتوانێ خاوەنداری لێبكات، لەلایەكی ترەوە بەهۆی دابەزینی نرخەكەیەوە، كورتهێنانی بوجەی بۆدروست بووە.

ئەوەی ماوەتەوە لێرەدا باسی بكەین میللەت لەبەرداشی حكومەتەكەی مەسرور بارزانیدا دەهاڕدرێت، دوچاری تونێڵێكی تاریك كراوە كە خۆشی ئەوسەری ڕێگاكە نابینت و بە قەزاو قەدری سپاردووە، ئەمەبوو حوكمی ڕەشیدو چاكسازیەكەی وەك دیاری بەئێمەی بەخشی…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.