بارزان محمده سوره
کوردستان ناوەندێکی گرنگە لەبواری وەبەرهێنان،بەپێی جوگرافیاو جیۆلۆجیای جیهانی و هەروەها بەپێی پەیامە ئاسمانیەکانیش، وەک لەقورئانی پیرۆزدا هاتووە، کەکەشتیەکەی حەزرەتی نووح ( س )لەپیرۆزترین شوێن نیشتۆتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بە پیرۆزی و بەپیتی خاک.
لە بواری زانستیدا بەپێی بازنەکانی پانی و درێژی دەرکەتووە کوردستان، توانای بەرهەمهێنانی زۆرە لەبواری کشتوکاڵ. جگە لەبواری کەرتی کشتکاری، لەبواری مادەکانزایەکانیش ناوەندێکی دەوڵەمەندە. گەورەترن هێزی دەوڵەتی خۆراک کەوتۆتە بازنەکانی پانی [۱۰ – ٦۰] پلەی باکور. ئەم ناوچانە ئاوهەوایەکی مام ناوەندی فێنکی هەیە، لەگەڵ تێکرای چالاکیەکانی مرۆڤ دەگونجێ، واتە هەمەچەشنەی کشتوکاڵ لێرە دەردەکەوێت، کە لەژێر کاریگەری ئاووهەوای دەریای ناوەڕاستدایە، بۆیە چڕی دانیشتوانی جیهان کەوتۆتە ئەو شوێنە، کەباشووروباشوری خۆرهەڵاتی ئاسیایە.
بۆیە ئاووهەواکەی کوردستان لێرە کاریکەرتر دەردەکەوێت، چونکە کەوتۆتە ژێر تەوژمە ئاوهەواییەکانی دەریایی ناوەڕاستەوە لە باشووری خۆرئاوای ئاسیا، کەنزیکترە لەباشوری خۆرهەڵاتی. بەڵام بۆچی ئەو ژمارە زۆرە لەباشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیادا دەژین؟ کەچی ئەو ژمارە کەمەی لەکوردستان، بەعێراق و …تاد، لەکۆڵەمەرگی نەژیان نەمردن دان؟!
سەرەڕای کۆبوونەوەی سامانە سرووشتیەکان، بەمەش شوێنی کوردستان بەگوێرەی بازنەکانی پانی دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی [۳۰ -۴۰] ی باکور، ئەمەش دەری دەخات. وەکو جیۆلۆجی زان ( جۆن کیڤر) لەسەرەتای پەنجاکان ئەماژەیپێکردووە.
ناوەڕاستینەیەکی گرنگە بۆ بەرهەمهێنان لەجیهاندا.
لیبرالیەت دەڵێت: ئەگەرتاکەکەس ئازادنەبێت چۆن دەتوانێت،داهێنانی هەبێت وهەروەها داهاتی دەوڵەتیش بەیەکسانی دابەشبکرێت.
ئەی بۆچی بەرهەم نیە لە هەرێمی کوردستان؟ بەدەست نەبوونیەوە دەناڵێنێت؟ ئەوە هۆکاری مرۆی لێی بەرپرسیارە؟. بۆیە کەمی بەرهەم هێنان دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری مرۆیی، کەنەتوانراوە پەرە بەم بوارە بدات، کەرتی بەرهەم هێن پشتگوێ خراوەو مشەخۆر زیادی کردووە. خود ئازادنییە و بەرهەمهێنان قۆرغکراوە.
کەسانی تەکنۆکرات لەشوێنە شایستەکان نین، واستەو واستەکاری، خزم خزمێنە بۆتە پێوەری سەرەکی بۆچونە سەرکورسی وگڕتنە دەستی دەسەڵات.
ئەمەش وای کردووە، کە کوردستان لەبواری بوژانەوەو بەرهەمهێنان زیندوویەکی بێ جوڵەبێت. نەی توانیوە ئەو قۆناغانە ببڕێت، کە نەک کۆمڵگە تازە پێگەیشتووەکان و پێش کەوتوەکان بڕیویانە بەڵکو نەی توانیوە لەئاست کۆمەڵگە سەرەتاییەکانیش بمێنێتەوە. چونکە بەپێی بەدواداچونێکی ئێن ئاڕتی دەرکەوتووە، کە%90ی گشت پێداویستیەکان لەدەروە هاوردەی هەرێم دەکرێن. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە، کەهەرێمی کوردستان بەکاربەرە نەک بەهەمهێن.
بۆیە ئیداری ئابووری شکستی خواردووە لەدەست چەند کەسانێکدا، کەنەیان توانیەوە پەرە بە گۆڕانکاری لەبواری ئیدارەی ئابووری بدەن، نەیانتوانی بواری ئابووری لەگەڵ پێشکەوتنەکان و گۆڕانکاریەکانی جیهان بڕوات وگەشەبکات سوود لەو کەسانە وەرگرێت، کە هیچ بەرژەوەندییەکیان لەچاکسازی ئیداری ئابووری نیەو لەدەستی نادەن، بەڵام ئەمە پێچەوانەیەو بۆتە هۆی ئەوەی، کە چاکسازی لەدستی کەسانێکدایە، کە بەرژەوەندیەکانیان بەکرداری چاکسازی لەدەست دەچێت ودەپوکێنەوە، بۆیە هەرکات دەستکرا بە ڕێکارەکان بەرەوچاکسازی ئەوە کۆمەڵێک ڕێگری درووست دەبن، کە خودی ئەوانەن، کە ڕێکارەکانی چاکسازیان لەژێر هەرفشارو قەڕەپەستەیەکی برسی و نەدارانی هاوڵاتیان یان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێکرابێت، ئەوە لەم ڕێگایە دووبارە دەوەستنەوەو ناهێڵن بەڕێگای خۆیدا بڕوات و دووبارە هەڵی دەگێڕنەوە و پێجەوانەی دەکەنەوە، ئەمەش بۆتە شکەستێکی ئیداری ئابووری، ئێستاش ئەم قۆناغە چۆتە مەترسییەکی گەورەوە و ئەستەمە وابەئاسانی چارەسەربکرێت.
ئەی چۆن چارەسەردەکرێت؟
چارەسەر ئەوەیە لە بوارە جۆر بەجۆرەکان پەرە بە وەبەرهێنان بدرێت و تاک لەسەر بنەڕەتێکی واپەروەردەبکرێتەوە، کەتەنها چاو لەدەست نەبێت و جوڵەی داهێنان و بەرەوپێشچونی هەبێت.
ئەم دەسەڵاتەش دان بەهەموو شکەستەکانی بنێت و ڕێگابدات دەستەیەکی دەست پاک بێ بەرژەوەندیو دوورلەهەر ئیتیمایەک و محسوبیەتی قەومی حزبی بێنە جێگای ئەوانەی ئەم پلانە چەند ساڵەییانەی شکستەکانی هەرێمی کوردستانیان تێوەگلاندووە، دەسەڵات بگەرنە دەست و بێ گوێدانە هیچ بەرژەوەندی شەخسی وحیزبی پڕۆژەیەکی چاکسازی ئیداری ئابووری بخەنە کار.
گرنگی بە عەقڵە وەبەرهێنەرەکان بدرێت وسوود لەکەسانی پڕۆفیشناڵ لە بوارە جۆر بە جۆرەکان وەربگیرێت، ئەوانەی کۆچیان کردووە بۆ دەرەوە، چونکە عەقڵە وەبەرهێنەرەکان کۆچیان پێکراوە! قسەیان لەگەڵ بکرێت وبگەڕێندرێنەوە وەڵات و ئازادبکرێن لەکارە وەبەرهێنەرەکانیان و موودەیەکی باشیان پێبدرێت بۆ ڕزگارکردنی وڵات لەم تەنگەژە ئابووریە ئیداریەی کوردستانی تێوەگلێندراوە.
هەروەها درووست کردنی لیژنەیەکی دەست پاک، لەهەموو چین و توێژێکی ئەکادیمی بوێر ئەوانیش هیچ بەرژەوەندییەکیان، نەبێت و سامانی خۆشیان ئاشکرابکەن، پێش ئەوەی بچنە ناوئەم لیژنەیەو ئازادییەکی ڕەهایان پێبدرێت، بۆ لێپێچینەوە لەهەر کەس و حزب و گرووپ و ڕێکخراوە تاخودی دەوڵەتیش، پەلکێشی بەردەم دادگا بکرێن ئەم لیژینەیەش خۆی نوێنەرێکی تایبەتی هەبێت، لەهەمووکایەکاتی حکومەت و لەناو خودی دادگاشدا نوێنەرێکی تایبەتی هەبێت.
لێپێچینەوە لە هەموو ئەو کەس و گرووپ و حزبانەی لەساڵی 1991وەکاتێک ڕاپەڕین کرا چی هەبووەو ئێستا چی هەیە؟!!! چۆن پەیدای کردووە؟ لەوکوێی هێناوە؟. پێش ئەوە بچێتە ناوحزب یان حکومەت یان ڕێکخراوەکان، چیی هەبووە؟ ئێستاچی هەیە؟ ئەوەی چۆن بەدەست هێناوە؟ هەموو ئەوانە گەڕانەوەیەکە بۆ بوون بە سیستەمێکی تۆکمەی ڕەگ داکوتراو. ئەوکات یەکسانی و دادپەروەری و خۆشەویستی یەکترو نیشتیمانیش دەگەڕێتەوە، دادی کۆمەڵاتی بڵاودەبێتەوەو ئابوورییەکی بەهێزو دوور لەشکەستەکان، هاوڵاتیان دەگەڕێنەوە سەر ئەساس و ناوەڕۆکی باوڕبوون بەیەکتری و حزب، حکومەت و ڕێکخراوەکان. بەو فۆڕمە نەبێت ناتوانرێت هیچ پڕۆژەیەکی چاکسازی بەئەنجام بگات و خۆش دەرمەخەن، بەناوی چاکسازی و ماکیاژسازی، چونکە هەر پڕژەو کارکردنێک، کە لە خودی خۆتەوە دەست پێنەکەی ناتوانی زۆری لەهیچ کەسێک و گرووپێک بکەی. لەکوردستانیش تا ئەمڕۆژە دانێت، کۆی خەڵکی کوردستان دەست لەهەموو چاکسازی و بەختەوەریەک بشۆو تا دەمری ڕۆژانە چاوەڕێی قەیران قەیران قەیران بن.