وردەكاری: عێراق ئاستی داواكاریەكانی بۆ پێدانی بودجە بەرامبەر هەرێم بەرزتركردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 225 جار بینراوە

ستاندەر

دوای تێپەربونی چوار خولی دانیشتنەكان لەنێوان هەرێم و بەغدا كە لە مانگی شوباتی رابردوو دەستی پێكردووە، هێشتا هیچ ئاسۆیەك بۆ رێكەوتن دیار نیە، سەرچاوەیەكیش بەرزكردنەوەی سەقفی داواكاریەكانی بەغدا بەرامبەر هەرێم ئاشكرادەكات.

بەگوێرەی هەوالێكی رۆژنامەی “عەرەبی جەدید” لەدواین سەردانی وەفدی هەرێم بۆ رێكەوتن، بەغدا چەند مەرجێكی نوێی زیادكردووە بۆ پێدانی بەشە بودجەی هەرێم.

سەرچاوەكە رایگەیاندووە مەرجە نوێنەكانی بەغدا كردنەوەی خالێكی سنوری نێوان لەگەل توركیا لە ناوچە سنوریەكانی هەرێم كە راستەوخۆ لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی بێـت، ئەوە جگە لەوەی بەغدا داوای ئەوەی كردوە سەرجەم خالە سنوریەكانی تری هەرێم بخرێتە ژێر دەسەڵاتی بەغدا وەك ئەوەی لە دەستور هاتووە.

مەرجێكی تری بەغدا كردنەوەی مەلەفی هەناردەی نەوت و ئەو لایەنانەی نەوتی هەرێمیان پێ فرۆشراوە، ئەوەش وەك هەولێك بۆ كردنەوەی كەیسێك لەسەر هەرێم لە پەیوەندیدار بە فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل.

جێی باسە لەو قۆناغە ئامانجی حكومەتی فیدرالی بۆ پێدانی بودجە دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم داهاتی نەوتی و نا ناوتی هەرێمە، هەروەها یەكلاكردنەوەی چەند مەلەفێكی تر بەقازانجی خۆی لە پێناو پێدانی بودجە كە دیارترینیان مەلەفی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان و پێداچونەوەیە بە لیستی فەرمانبەرانی هەرێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.