دلشاد مەجید
سەبارەت بەمەلەفی دامەزراوە ئەتۆمیەکەی ئێران نزیکەی ١٤ ساڵە بەناوی دانووسان کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بە یوئێن و ئەوروپاو ئەمریکاوە، دێنێ و دەبا.. تا ئێستا ھیچیان لەئێران ھەڵنەکراند.. بەڵام ئەم سیاسەتەی ئێران، پشووی دانبەخۆداگرتنی ئەمریکەکانی نەھێشت،و گروپی پانزەی ( ئەوروپیەکان + ئەمریکا)ی ھەڵوەشاندوە .. ئەمریکا ھەر زوو لەسیاسەتی خافڵاندنی ئێرانیەکان گەیشت ، ئەوەبوو تاکڕەوانە دەیان ڕێکار و شێوازی سزادانی ئابووری و سیاسی و بارزگانی دژی ئێران گرتەبەر..
پارتی بەگشتی و بنەماڵەی بارزانی بەتایبەتی ، بەھەمان شێوە، لە سیاسەتی پشوو درێژی لەبەرامبەر حزب و ھێزەکانی ناوخۆی ھەرێم و لەبەرامبەر حکومەتی عیراق زۆر سەرکەوتووانە برەو بە سیاستی وەرگرتن و وەدیھێنانی دەسکەوت دەدا..
بنەماڵەی بارزانی لەدوای شەڕی ناوخۆ و رێکەوتنی واشنتن.. ( ٢١ )ساڵە یەکێتی نیشتمانی دێنێ و دەبا. کردوویەتە دەواری ڕەش لەبەرامبەر ڕەشەبای خودی یەکێتیەکان و دەرەوەی یەکێتیەکان .
پارتی ھەر گرفتێکی رووبەروو ھاتبێتەوە، جارێکی تر بە سەدان بەڵێن و ئیمتیازاتی چۆتەوە بەر قاپی یەکێتی ..دیسانەوە سەرکردایەتی ساویکەی یەکێتی دەستەڕۆ داوە..
لەبەرامبەریشدا پارتی ھیچی جێبەجێنەکردووە و بەردەوامیش بووە لە سیاسەتی خۆی بۆ ئاوتکردن و بێ قەرارکردنی یەکێتی و ھێشتنەوەی وەک پاشکۆی سیاسەتەکانی خۆی.. ( بۆنموونە.. سەیرکەن ئەو ھەموو کۆبوونەوەو دانیشتنە دەکرێ، کەچی رۆژ لەدوای رۆژ بازگەی دێگەڵە توندتر دەکەرێ.. !! دەیان نموونەی تر لەبەغداو و لەپۆستی پارێزگای کەرکوک)..
بەھەمان شێوەش بنەماڵەی بارزانی (٣ )ساڵ زیاترە لەدوای ریفراندۆم، مانگانە بەشە بوودجەی لەبەغدا وەرگرتووە ، بەڵام تا ئێستا یەک تەنەکە نەوتی تەسلیم نەکردووە..
وادیارە ئەمجارەش پارتی .. یەکێتی ھێناوەتەوە سەرخەت.. بەپێدانی ھەندێک پۆست، دیسان بەنیازە کڵاوێکی گەورەتر لەجاران بۆ یەکێتی و گۆران بدورێ..
ھەر کە پارتی (کەپرەکەی) خۆی تەواو کرد و لەگەرمای گوشارەکان دەربازی بوو.. دیسانەوە پینە دەخاتە کلاوەکانی یەکێتی و گۆڕان..
بۆیە ئەگەر بتەوێ لەگەل پارتی سیاسەت بکەی.. دەبێت وەک ئەمریکیەکان لەگەڵ ئێران.. گوشارەکانت لەسەر پارتی توندتر و زیاتر و خێراتر بکەی.. بۆئەوەی چیتر بواری مانوور و حەماقەتێکی تری سیاسی بۆ نەھێلیتەوە..
نەک ببی بەفریادرەس و فریشتە..!!