هەنگاوێكی حكومەت لەبارەی “بندیوارەكان” دەچێتە بواری جێبەجێكردن

لەلایەن ستاندار Posted on 261 جار بینراوە

ستاندەر

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم چەند هەنگاوێكی تر لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی بۆ چارەسەری كێشەی ئەو فەرمانبەرانەی كە پێیان دەوترێ بن دیوار ئاشكرادەكات.

د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە ئەنجوومەنی وەزیران، رایدەگەیەنێت: سبەینێ چوارشەممە 8-7-2020 قۆناخی دووەم ‌و سێیەمی سیستەمی بایۆمەتری دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دەشڵێت قۆناغی دووەم ‌و سێیەمی سیستەمی بایۆمەتری سوودی زۆری دەبێت بۆ رێكخستنەوەی سیستەمی میلاكاتی وەزارەتەكان ‌و رێكخستنەوە سیستەمی مووچە‌ و نەهێشتنی ئەوەی پێدەگوترێ‌ “بندیوار”.

د. عەبدولحەكیم خەسرەو دەشلێت بە سەرجەم دەرماڵەكانی فەرمانبەراندا دەچنەوە كە نزیكەی 24 جۆر دەرماڵە هەیە و 56%ی مووچە بۆ دەرماڵەكان دەڕوات. د.عەبدولحەكیم خەسرەو دەڵیت: “دەبێت پێداچوونەوە بە دەرماڵەکاندا بکرێت، بەڵام دەرماڵە جێگیرەكان دەستكاری ناكرێن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.