ستاندەر
بەرپرسێكی مەرزی باشماغ رایدەگەیەنێت ئەو دەروشێنەی ئەمرۆ برینداربوون بە تەقە هێزە ئەمنیەكانی ئێران بووە.
موختار حاجی عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی سنووریی باشماخ بە میدیایی رووداوی راگەیاندووە، شەش دەروێش بە گولـلەی هێزەکانی ئێران برینداربوون، یەكێكیان هاتۆتە ناو خاكی هەرێم و دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گەرێندراونەتەوە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان.
ناوبراو راشیگەیاندووە نزیكەی 200 دەروێشی تر دەیانەوێ بپەرنەوە خاكی هەرێم بەڵام بەهۆی ئەوەی بەفەرمانی قوباد تالەبانی دەروازەكە داخراوە رێگایان پێنەدراوە.
هاتنی ئەو دەروێشانە بە ئامانجی بەشداریكردنە لە رێورەسمی ناشتنی شێخ محەمەد كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادریە كە بەیانی هەینی بریارە لە ئەمریكاوە بگەرێندرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.