ستاندەر
مەكتەبی سیاسی یەكێتی بریاریدا بە گۆرینی سەرۆكی فراكسیۆنەكەی لەپەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كردە سەرۆكی فراكسیۆنەكەی.
لەبارەی بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسیەوە زیاد جەبار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە میدیای حیزبەكەی راگەیاند: ئەمڕۆ 9ی تەموزی 2020 بەشێوەیەكی رەسمی پێمڕاگەیەنرا كە لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بڕیاردراوە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان وەربگرم.
لەدوای دەستبەكاربوونی ئەو خولەی پەرلەمانی كوردستانەوە جەمال حەوێز لەسەر داوای پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان دەستبەكار بووە.