نوێترین زانیاری لەبارەی ئەگەری رێكەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر ” ئەگەری روودانی كارەسات هەیە”

لەلایەن ستاندار Posted on 412 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت بەو شێوزەی ئێستا دەگوزەرێت ئەگەری رێكەوتنی هەرێم و بەغدا دوورە، سەرچاوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەلێت دیار نیە كەی وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغدا.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی و لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەگەری رێكەوتن بە ناس کوردی ڕاگەیاندووە: “پێموانییە هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، هەرێمی کوردستان دەبێت بە مەرجەکانی بەغدا ڕازی بێت بۆ ڕێککەوتن، بەڵام ناتوانێت مەرجەکان جێبەجێ بکات”.

ئەحمەد حاجی ڕەشید راشیگەیاندووە: “لەکۆتا سەرداندا کە شاندەکەی هەرێم هاتنەوە، هەندێک شتیان وت سەبارەت بەڕێککەوتن بۆ دڵخۆشکردنی خەڵک بوو، بەڵام من بەدواداچوونم کرد هیچ ڕاست نەبوون و تاوەکو مەرجەکان جێبەجێ نەکەن ڕێککەوتن ناکرێت، هەر لەبەر ئەوەشە تائێستا شاندەکە نەچوونەتەوە بەغدا”.

هاوکات بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ناو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە بەناس كورد ی راگەیاندووە: ” دیار نیە كەی وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغدا بەڵام ئەگەر دۆخەکە بگاتە ئەوەی بەغدا پارە نەنێرێت، ئەوا کارەسات ڕوودەدات”.

ئەو سەرچاوە راشیگەیاندووە، بڕینی موچە چارەسەرێکی کاتی بوو، “یان دەبێت لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوین یان دەبێت چاکسازی دروست بکەین بۆئەوەى بتوانین موچە دابین بکەین.” 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.