هەوڵەكانی عێراق بۆ كۆنترۆلكردنی دەروازە سنوریەكانی هەرێم چڕتر دەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 231 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت پێشوازی لە هەولەكانی حكومەتی عێراقی بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوریەكان دەكەین و داواش دەكەن هەرێمی كوردستانیش بگرێـتەوە.

محه‌مه‌د ره‌زا ئالحه‌یده‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، “پڕۆسه‌كانى كۆنتڕۆڵكردنى ده‌روازه‌كان رێكارێكى باشه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆنتڕۆڵى وڵات بۆ سه‌ر ده‌روازه‌كان، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هه‌ندێک گروپى بازرگان و ئه‌فسه‌ر و كه‌سانى دیكه‌ له‌زنجیره‌كانى گه‌نده‌ڵى كۆنتڕۆڵ كرابو”.

سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ میدیا عێراقیەكان باسی لەوەشکرد، “كۆنتڕۆڵكردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان له‌نێویشیاندا ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رێكارێكى گرنگه‌ و ڕۆڵى ده‌بێت له ‌به‌جێ گه‌یاندنى داهاتێكى باش بۆ بودجه‌ى گشتى، له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنى هاتنه ‌ژوره‌وه‌ى ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ كه ‌له‌ئێستادا له‌ناوخۆدا دابینكراوه‌ بۆ پشتیوانیكردنى به‌رهه‌مى نیشتیمانى”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.