برایانی هەدەپە ئەو ھەڵوێستەتان بەرامبەر ئایە سۆفیا هەڵەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 230 جار بینراوە

مەسعود عەبدولخالق
گۆڕینی مەتحەفی ئەیاسوفیا بۆ مزگەوت وەك ئەوە وایە كە سەدام ئەنفالی دەكردین وقورئانێكی بەدەستەوە دەگرت ،بەلام كەس لەكوردستان نەیدەوت قورئان خراپە یان نابیت سەدام قورئان هەلگری ، ئەردۆگان زالمێكە بەرامبەر كورد بەلام ئەوكارەی لەلایەن كۆمەلگەی كوردیش مەقبوولە ،بۆیە زۆر هەلەیە ئیوە دژی بوەستن ،لیدوانەكەی (عمر فاروق جرجلی)م لە( سۆزجۆی توركی) خویندەوە ، نالیت دژینە دەلێت ئەو هەنگاوەت ستەمكاریەكانت دانا پۆشی ، بەلام هەر ئەو لێدوانەش باش نیە چونكە یەكسەر خزمەت بە ئەردۆگانە ، ئەویش ئەوەی دەویت سەركردەیەكی كورد دژی بوەستێتەوەو دیسان دەنگی ئەو زیاد بكات ودەنگی ئیوەش لەناو كورد كەمبكات .
هەر لە ئەسلیشدا هەمو ئیجرائەتەكانی ئەتاتورك لەیەك كاتدا دژی كوردو دژی ئاینی ئسیلام بوو-ئەو مزگەوتەكەی گۆڕی بۆ مەتحەف هەر لەو كاتیش زمانی كوردی قەدەخە كرد ، بۆیە یەك قەزیەیە ، داواكارین ئەو هەلویستەتان راست بكەنەوە ،دژی هەنگاوی وا مەبن ،چاوەڕێین هەلویستێكی ڕوونتان هەبێت كە ئێوە دژ نین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.