وەزارەتی دارایی دژی داواكاری بەشێك لەدادوەران هەڵوێستی نواند

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

ستاندەر

لە ڕونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی دادوەران ڕایگەیاند: “ماوەیەكە لەلایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكارەوە پرسیارمان لێدەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێک.”

ئاماژەی بەوەشکردووە: ” ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین،هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە.”

جەختیشیکردووەتەوە: ” وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە  لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.