ستاندەر
هەنگاوەكانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی خاڵە گومرگیەكان بەردەوامە، لەنوێترین بریار ناوبراو 8 بەرپرسی خاڵی گومرگی ئوم قەسری لە كاتی سەردانی بۆ بەسڕە گۆڕی، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش داوا دەكات چیتر نەهێلدرێت سودی خالە سنوریەكان لەهەرێمیش بۆ خزمەتی بنەماڵە و حیزبەكان بروات.
رێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند پێشوازی لەو هەنگاوانەی مستەفا كازمی دەكەین بۆ كۆنترۆڵ كردنەوەی دەروازە سنوریەكان و هیوادارین ئەو رێوشوێنانە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە،كە پێویستە بەگوێرەی دەستور داهاتەكانیان بۆ بەغدا بگەرێـتەوە.
ناوبراو وتیشی خاڵە سنوریەكانی عێراق لەنێویاندا هەرێمی كوردستانیش ڕووبەروی تاڵان و دزینی داهاتەكانیان بونەتەوە، تا رێژەی نیوەی ئەو داهاتە دەبردرێت بۆ خزمەتی بنەماڵە و حیزبەكان.