ستاندەر
بەپێی زانیاریەکان کە لەسەرچاوەیەکەوە دەست ستاندەر کەوتووە ئەو هێزەی پارتی کە دوێنێ چونەتە حاجی ئۆمەران بۆ ڕێگرتن لە کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوریەکان لەلایەن مستەفا کازمی نەچوون، بەڵکو بۆ تێکدان و گرتنی ڕێیەکی هاتووچۆ بەناوی بەردە بووک چوون کە لەلایەن گەریلاکانی پە کە کە بۆ هاتووچۆ بەکاردێت.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی هێزەکەی پارتی خەڵکی ناوچەکە و بەتایبەتی گەڵاڵەیان ئاگادارکردۆتەوە کە بە هیچ شێوەیەک ئیش بۆ پە کە کە نەکەن و یارمەتیان نەدەن بۆ دروستکردنی ڕێگای هاتووچۆ لەو ناوچانە.