ئایا کمیاگەر خەونێکی محاڵەو تەنها لەئەفسانەکاندا بونی هەیە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 286 جار بینراوە

دژوار کاکە

لەسەرانسەری جیهاندا مرۆڤەکان بەدوایی ئەودا دەگەڕێن، زەنگین و کاریگەر بن و بدرەوشێنەوە.
چونکە ئەم هۆکارانە وا لەمرۆڤەکان دەکەن زیاتر کەیفساز بن بۆ ژیان، بەرهەمی ئارامی کاری گەورەی لێ بەدی دەکرێت، هەروەک و چۆن بەرهەمی ئازار و تەنهایی فەیلسوف و زانا و بیرمەندی لێ دروست ئەکرێت.
لە دۆخی گەڕان بەدوای درەوشاویەتیشدا کەسایەتی کمیاگەر دروست دەبێت، بەڵام خەلەلی ئێمەی کورد لێرەدا ئەوەیە، شەو و ڕۆژ بدوای شتێکین بەناوی قۆشمایەتی یان قەشمەڕایتی، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی پووچگەرای مرۆڤەکان ببێتە حەقیقەت، بۆ ئەوەی تۆش لەم پووچیەتیە نەجاتت بێت، دەبێت وازبێنیت لە ڕۆتیناتەکانی  ئەم پووچیە!
ئایا قەت وەرەقە و قەڵەمێکت دەستداوەتێ، بۆ ئەوەی بدرەوشێیتەوە، پێویستە واز لەچی بهێنیت؟ یاخود بۆ ئەوەی ئاسودە و زەنگینانە بژییت، دەبێت واز لەچی بهێنیت؟
کاتێک وەڵامی ئەو پرسیارانە دەزانیت، ڕێک کودەتایەکی ڕوحی بەسەر ژیانت دادێت، شنەبایەک لەپەنجەرە نائومێدەکانی گیانتەوە دێتەوە ژوورە، واز لەو کارە ڕۆتیناینە ژیانت دێنیت، واز لەکاری بێهۆدە و بێ ئامانج دێنیت، واز لەدانیشتنی بێ کەڵک و بێسود دێنیت، بەدیار چەند قۆشمەیەکەوە ژیانت سەرف ناکەییت.
ئیتر کاتێک تۆ واز لەو پووچیە دێنیت، ڕوودەکەیتە ئاسودەگی ڕاستەقینە و هەوڵی بەدەستهێنانی حەز و ویستەکانت،  بەمەش کەسایەتیەکی کاریگەرت دەبێت بەسەر خۆت و ئەوانی تر و دەووربەرت.
کۆتایی ئەو گوفتارە با بەم چیرۆکە بێت، کاتێک پرسیاریان لەپەیکەرتاش << مایکڵ ئەنجیلیۆ>> ـی پەیکەرتاشی بەناوبانگکرد، چۆن لەدڵ و هەناوی ئەو بەردە سەخت و بەدقەوارەیەدا پەیکەرێکی ئەوەندە جوان دادەهێنیت، و درووستی دەکەیت؟
ئەو بەزەردەخەنەیەکەوە وەڵامی دانەوە وتی: “جوانیەکەی خۆی بۆ خۆی لەدڵی بەردەکە شاردۆتەو و پەنهانە، تەنها کارێک کەمن دەیکەم، ئەمەیە چەکوش و قەڵەمێکم کە بەدەستمەوەییە ئارام ئارام ئەوشتە زیادانەی کە پێوەیی لکاون، لێیان دەکەمەوە تا ئەوکاتەی جوانییەکەی خۆی دەردەخات و دەکەوێتە ڕوو”
تۆش پەیکەرتاشی ژیانی خۆتی تەنها پێویستت بەجوڵە و جورئەتێکی ناوەکەی خۆت هەیە، تا بەقەڵەم و وەرەقەیەک ئەوشتانە بتاشی کە ڕۆتین و زیادەن و بێ نرخن بۆ ئەوەی ژیانت بەپووچی تەواو نەبێت و خاوەن شاکاری گەورەیی ڕاستەقینە خۆتان بن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.