ستاندەر
پەرلەمانتارێكی عێراق بریاری پارێزگاری هەولێر بۆ وەرگرتنی پارەی پشكینینی كۆرۆنا لە هاوڵاتیانی پارێزگاكانی عێراق بەتەلەكە و فێل دادەنێت.
میساق حامدی، ئەندام لە لیژنەی وەبەرهێنان و ئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بڕیارەكەی پارێزگاری هەولێر بۆ وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتیانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەپاساوی پشكنینی كۆرۆنا، فێڵكردنە لەهاوڵاتیانی دیكەی پارێزگاكان و قۆرخكردنی قەیرانی كۆرۆنایە.
راشیگەیاند پێویستە حكومەتی عێراق هەمان مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بكات لەو پارەیەی كە لەداهاتی بەسڕەوە دەستیدەكەوێت.
بەوتەی ئەوپەرلەمانتارە ، حكومەتی هەرێم هەوڵدەدات قەیرانی كۆرۆنا قۆرخ بكات و وەرگرتنی 50 هەزار لەهەر هاووڵاتیەكی پارێزگاكانی ناوەراست و باشوری عێراق فێلكردن و سودوەرگرتنی خراپە لە قەیرانی كۆڕۆنا.