ستاندەر
مەم بورهان قانیع پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت چاوەرێ دەكرێت تا كۆتایی هاتنی ئەو وەرزەی یاسادانان پەرلەمانی كوردستان تەنها دوو دانیشتنی تر ئەنجامبدات.
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی ناوبراو رایگەیاند،”واپێدەچێ ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو، تا كۆتاییەكەی، تەنها دو دانیشتنی پەرلەمان بكرێن و ئیتر كۆتایی بەم وەرزەی دانیشتنەكانی پەرلەمان بهێنرێت و هیچ كام لە دانیشتنەكانیش تایبەت نابن بە 27 ملیار دۆلار قەرزەكەی حكومەتی هەرێم و هەروەها پرسی نایاسایی بڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتەوە.”
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان وتیشی،چاوەڕواندەكرێت دانیشتنەكانی پەرلەمان، تایبەتبن بە پرسەكانی لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ ناو خاكی هەرێم، لەگەڵ پرسی تایبەت بە هەوڵەكانی حكومەت بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی “كۆرۆنا”، بە بەشداریی وەزیری تەندروستیی و پێدەچێ قسەیەكیش لە ناوچە جێناكۆكەكان و سوتاندنی دەغڵ و ددانی جوتیاران لەو ناوچانەدا بكرێت.”
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد لەدەرەوەی پەرلەمان ئیرادەیەك هەیە بۆ زیاتر لاوازكردنی پێگەی پەرلەمان.