ناوەرۆكی پرۆژەیەكی نوێی یونامی بۆ چارەسەری كێشەكان هەرێم و بەغدا ” پێشنیاری كۆنفیدراڵی كراوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 1421 جار بینراوە 0 سەرنج
unami

ستاندەر

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق لەبارەی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا  پرۆژەیەكی لەژێر ناونیشانی نەخشەرێگای چارەسەركردنی گشتگیر بۆ كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئامادەكردووە، كە تیایدا  كاركردن بە سیستمی كۆنفیدراڵی لەعێراق بەچارەسەری كێشەكان داناوە، بۆ ئەوەش  جەنین هینیس بلاسخارت  نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆبووەتەوەو پرۆژەكەی لەگەڵ سەرۆك كۆمار و حكومەتی عێراقی و بەرپرسانی هەرێمی تاوتوێ كردووە.

 بەگوێرەی راپۆرتێكی شەفەق نیوز نێردەی نەتەوە  یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریكردنی عێراق (یۆنامی) لەسەر پلانەكەی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداو پەیڕەوكردنی سیستمی كۆنفیرداڵی، رایگەیاندووە: دەبێ هەردوولا لەسەر بنەمای دەستوری عێراق بگەنە رێككەوتن.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لەوەڵامی ئەو راپۆرتەی شەفەق نیوز رایگەیاندووە، ئەوان هانی هەرێم و بەغدا دەدەن بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتگیر لەپێناو چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی نێوانیان لەسەر بنەمای دەستوورو بنەما یاساییەكان.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ پاراستنی سەربەخۆیی و یەكپارچەیی خاكی عێراقدایە، لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەیە هەموو هاوكارییەك پێشكەش بكات.

شەفەق نیوز نوسیویەتی ئەو پێشنیارە دوای ئەو دەستدێرژیانەی توركیا لە ناوچە سنوریەكانی هەرێم و موسل دێت، هەروەها شكستی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ رێكەوتن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *