كورد لە تەفسیری روح البیان

لەلایەن ستاندار Posted on 534 جار بینراوە

عەبدولڵا كامەران

ئەو تەفسریەی لە مەدرەسەی عوسمانیەکان خوێندراوە. کوردەکان میلەتێکی تاڵانکار و سەرکێشن، نەک تەنیا موسڵمان نییە، بەلکو ئینسانیش نیین. ئەمە چەند دەستەواژەیەکی نیو پەرتوکی روح البیانە کە لە ساڵی 1775 لەلایەن اسماعیل حەقی بورسەوی نوسراوە، کە یەکێکە لەعالیمە هەرە لە پێشەکانی عوسمانی و کتێبەی 300 ساڵ وەک تاکە سەرچاوەی تەفسیری قورئان لەمەدرەسەکانی عوسمانی خوێندراوە. کە تا ئێستاشی لەگەڵ بێ لە مەدرەسەو جوجرە ئاینیەکانی تورکیا دەخوێندرێت و بەتەعبیری مەلایانی خۆمان بێ مەصدەرێکی زۆر موعتەبەرە. کورد کلکدارە، و کوردی باش ئەو کوردەیە کە مردوە،و کورد شاخاوییەو مەدەنییەتی نەدیتوە، ئەمانە کۆمەلێک دەستەواژەن کە لەدێر زەمانەوە ئینسانی تورکیانی پێ پەروەردەکراوە.

لە جلدی 5م لاپەرە 479 لە تەفسیری ئایەتی 68 سورەتی انبیاء لەکتێبەکە هاتوە کە: بیرۆکەی سوتاندنی پێغەبمەر ابراهیم لەلایەن کوردانەوە پێشنیار کراوە. هەروەها تیدا هاتوە کە: کوردەکان تەنیا تاڵان و زولم کردن و کوشتن دەزانن، تەنانەت لە باشترین و ساڵحترین کوردیش خۆتان بپارێزان، ئەو شوێنەی کەکورد لێیە پێیدا تێپەرمەبن، داوا لە خودا دەکەین کە بنەچەی کورد لەنێو خەڵکدا زیاد نەکا.

ئیمام موحەممەد سانا کارکاش که بە ڕەچەڵەک تورکە بە توندی ڕەخنە لەو تێگەیشتنە دەگرێت و بەتایبەت لە بارەی ئەوەی گوایە ئەوە کوردان بوون کەوا وستیان پێغەمبەر ابراهیم بسوتێنن و دەنوسێت: نەمرود کورد بوو، ئەوانەی ویستیان بیسوتێنن کورد بوون، ئەی پێغەمەبر ئیبراهیم؟ خودا لە قورئان فەرمویەتی بۆ هەر میلەتێک پغەمبەرێکمان ناردوە,

کەوابوو گەر پێت وابێ نەمرودو ئەوانەشی ویستیان ابراهیم بسوتێنن کورد بوون پێویستە باوەرت بەوەش هەبێ کە پێغەبمەر ابراهیم خۆشی کورد بوە، هەڵەیەکی گەورەیەو ناحەقیە، کە هەمووان کورد بن ئەو نەبێ. ئیمام موحەمەد سانا پێی وایە کە بەڵێ ڕاستە نەمرود کورد بوەو ئەوانەشی کە ویستیان پێغەمبەر ابراهیم بسوتێنن بەشێک بوون لە کوردان بەڵام پێغەمبەر ابراهیمش هەر کورد بوە.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.