پەیامی نوێی ئەمریكا لەبارەی هەسەدە گەیەنرایە توركیا

لەلایەن ستاندار Posted on 2996 جار بینراوە 0 سەرنج
SDF-Aleppo

ستاندەر

بەرپرسێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت داوایان لە توركیا كردووە رێز لە رێكەوتنەكان بگرێت و ئەمریكاش بۆ شەڕی داعش پشت بە هێزەكانی سوریای دیموكرات دەبەستێت.

بەپێی راپۆرتێكی  “عەرەبییە نێت ”  ئەمریكا بە توركیای راگەیاندووە :  ئەمریكا لەڕێگای هێزە متمانەپێكراوەكانی وەك   سوریای دیموكرات دەیەوێ گەرەنتی بەزاندنی هەمیشەیی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بكات، هەروەك داواشی لە توركیا كردووە رێز لەرێكەوتنەكانی تایبەت بە راگرتنی پرۆسە سەربازییەكان لە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا بگرێت .

ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی   داوامان كردووە توركیا ڕێز لە بەیاننامەی هاوبەشی نێوان مایك پنس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا بگرێت، كە لە ١٧ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٩ واژۆیان كردووە و بەپێی ئەوە سەرجەم پرۆسە جەنگییەكان لەباكوور و رۆژهەڵاتی سوریا رادەگیرێن .

چاودێران پێیان وایە لەو قۆناغە رۆژاڤای كوردستان بە رادەیەكی زۆر پشتیوانی ئەمریكای بەدەست هێناوە كە هاوكاردەبێت بۆ بنیاتنانی هەرێمێكی سەقامگیرتر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *