نوێترین زانیاری لەبارەی كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا

لەلایەن ستاندار Posted on 239 جار بینراوە

ستاندەر

بەرپرسێكی یەكێتی رایدەگەیەنێت چاوەرێ دەكرێت بەمزوانە كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی ئەنجامبدرێت، ئەویش دوای ئەوەی كە زیاتر لە سێجار دوای دانانی وادەی كۆبونەوە هەڵوەشێندراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیاری سایتی ناس كورد ئەگەر كۆبونەوەی پارتی و یەكێتی ئەنجامبدرێت ئەوا لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم دەبێت لە هەولێر.

حاجی مەسیفی  جێگری بەرپرسی مەلبەندی یەكێتی لە هەولێرلەبارەی كۆبونەوەی حیزبەكەی لەگەل پارتی  بە سایتەكەی راگەیاندووە  “کۆبوونەوەکە بەم زووانە دەکرێت، رەنگە بکەوێتە دواى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى، هەردوو حزب رەزامەندیان لەسەر بەستنى ئەنجامداوە”.

ناوبراو ئەوەشی راگەیاندووە، “پڕۆژەیەکمان ئامادەکردووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتى، کە پرسی ناوخۆیی و پەیوەندى لەگەڵ بەغدا و پرسی سنوربەزاندن خاکى هەرێمى لەخۆ گرتووە، لەگەڵ پێداچونەوە بە رێککەوتنەکان”.

پێشتریش ئاسۆ حەسۆمیرخان ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی رایگەیاندبوو ئێستا گرژیەكان لەنێوان پارتی و یەكێتی نەماوە ئەوەش هەلێكی باشە بۆ كۆبونەوە سەرەڕای ئەوەی هێشتا كاتی كۆبونەوە نادیارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.