سوڵتان هاشم ئەو ئەنفالچیەی لەخۆشەویستی ئەنفال كچێكی ناونابوو ئەنفال كۆچی دوایی كرد “كورد چی بۆكرد؟”

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

 

ستاندەر

درەنگانی دوێنێ شەو 19ی تەمووزی 2020 هەواڵی مردنی سوڵتان هاشم یەكێكە لەسەركردەكانی بەعس وەزیری پێشووتری بەرگری و سەرپەرشتیانی پرۆسەكانی ئەنفال لە 1 تا8 بڵاوبویەوە.

ناوبراو ئەگەرچی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، بەڵام لەلایەن سەرۆك كۆماری پێشوو مام جەلال و جێگری سەرۆك كۆمار تارق هاسمی بڕیارەكە واژوو نەكرا.

سوڵتان هاشم كە بە ئەندازیاری پرۆسەكانی ئەنفال دادەنرێت، لەخۆشەویستی ئەو پرۆسەیە كچێكی ناونابوو ئەنفال.

چاودێران رەخەی ئەوە دەگرن كە چەند سەركردەیەكی كورد بونە پارێزەری بۆ ئەوەی سزای خۆی وەرنەگرێت لەبەرامبەر ئەو هەموو زوڵمەی لە خەڵكی كوردستان و كەسو كاری قوربانیانی ئەنفال كرد، لە راگەیەنراوێك تاڕق هاشمی كە ئەویش لەلایەن كوردەوە داڵدەدرا تا گەیەنرایە توركیا سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی و خەلكی عێراق كرد، بەشانازیشەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد بریاری لەسێدارەدانی ناوبراوی واژوو نەكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.