ستاندەر
لاهور شێخ جەنگی ئەمرۆ سێ شەممە گەیشتە هەولێر، بەگوێرەی سەرچاوەیەكیش بریارە ناوبراو چەند كۆبونەوەیەكی حیزبی ئەنجامبدات و چاوی بە سەردانی چەند نوینەرایەتی وڵاتانیش بكات، لەپەیامێكیشدا گوتی حزب ئامرازێكه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و هه‌ركه‌سێك خزمه‌تی پێناكرێت با حزبایه‌تی نه‌كات.
لەدیدارێك لەگەل كادیرانی حیزبەكەی لەهەولێر، لاهورشێخ جەنگی رایگەیاند:” ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی خزمه‌تكاری خه‌ڵك بێت و لاهەموو شارەكان كۆبونەوەی فراوان ئەنجامدەدەین.”
لەبارەی هەولێر ناوبراو رایگەیانددووە: یه‌كێتی قوربانی زۆری بۆ هه‌ولێر و ته‌واوی كوردستان به‌خشیوه و ده‌بێت له به‌ره‌ی خه‌ڵكدا بین.
گوتیشی: جارێكی دیكه هه‌رگیز واده‌ی كۆنگره دواناخرێت و بەڵکو ده‌توانین پێشیبخه‌ین و حزب ئامرازێكه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و هه‌ركه‌سێك خزمه‌تی پێناكرێت با حزبایه‌تی نه‌كات.