نەجمەدین كەریم لەبارەی هەواڵی دەستگیركردنی هاتەدەنگ

لەلایەن ستاندار Posted on 171 جار بینراوە

ستاندەر

نوسینگەی نەجمەدین كەریم وەڵامی چەند میدیایەك دەداتەوە كە هەوألی بریاری دەستگیركردنی ناوبراویان بڵاوكردۆتەوە.

لەبارەی هەواڵی دەستگیركردنی، نوسینگەی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک  رایگەیاند: “لە چەند دەزگا و سایتێکی راگەیاندن، ھەواڵێك بڵاوکراوەتەوە کە گوایە لەم رۆژانەدا لەلایەن دادوەری دادگای دەستەی دەستپاکی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دکتۆر نەجمەدین کەریم و چەند کەسانێکی تر لە بەرێوبەرایەتیەکانی کەرکوک دەرکراوە لەسەر پڕۆژەی سەقەڕ کەرکوک.”

تەئكیدی لەسەر ئەوەش كردۆتەوە” ئەو ھەواڵە دوورە لە راستیەوە و ھیچ بنەمایەکی راستی و دروستی تیانیە و بەھیچ جۆرێک ناوی دکتۆر نەجمەدین کەریم لەو فەرمانەدا نیە، بەڵکو فەرمانەکە تایبەتە بە چەند فەرمانگە و بەرێوبەرایەتییەکی کەرکوک کە لیژنەی جێبەجێکردن و بەدواداچوون بوون بۆ پرۆژەی سەقەڕ کەرکوک.”

لەبەشێكی تری روونكردنەوەكە هاتووە “بەداخەوە وەک پێشەی رۆژانەیان ئەو دەزگا راگەیاندنانە، بەردەوام ھەواڵی بێ بنەما و دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی راستی بابەتەکان بشێوێنن و بۆ ئامانجی سیاسی بەکاری بھێنن.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.