پارتی: بۆ كۆبونەوەی سبەی بەڵێنێكمان لە یەكێتی وەرگرتووە

لەلایەن ستاندار Posted on 237 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێكی پارتی رایدەگەیەنێت لەسەر داوای یەكێتی كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ بەیانی دووشەممە دواخراو یەكێتی بەڵێنی داوە بەشداری كۆبونەوەكەی بەیانی بكات كە رێواس فایەق بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كردوە.

 

 

بەهمەن کاکە عەبدوڵا پەرلەمانتارى فراکسیۆنى پارتى بە ناس کوردى ڕاگەیاندووە “ئێمە لەبەر خاترى یەکێتى و لەسەر داواى ئەوان کۆبوونەوەى ئەمڕۆمان دواخست وفراکسیۆنى یەکێتى بەڵێنیانداوە لەکۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمان بەشداربن و داواى 24 کاتژمێر مۆڵەتیان کردووە، هیوادارین بەشداربن لەکۆبوونەوەکە”.

جێی باسە ئەمرۆ یەكێتی بریاریدا بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمان نەكات ئەویش دوای كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە، بەڵام بەو پێیەی بۆ دانیشتنەكەی سبەی د.رێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمان خۆی بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كردووە، ئەگەری زۆرە یەكێتی بەشداری كۆبونەوەكە بكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.