پەرلەمانتارێكی پێشوی یەكێتی: پارتى وه‌ک که‌مینه‌کان سه‌یرى گۆڕان ده‌کات

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێكی پێشووی یەكێتی رایدەگەیەنێت هەوڵی ئینقلابی پارتی و گۆڕان شكستی هێنا و پارتیش وەك كەمەنەتەوەییەكان سەیری گۆڕان دەكات.

زانا عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامى خولى پێشوى په‌رله‌مانى کوردستان له‌ فراکسۆنى یه‌کێتى له‌ نوسینێکدا له‌ فەیسبووك ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە “یه‌که‌م هه‌وڵى پارتى و گۆڕان بۆ بڕینى قوتى خه‌ڵک و ئینقیلابکردن به‌سه‌ر په‌رله‌مان شکستیهێنا، به‌داخه‌وه‌ پارتى وه‌ک که‌مینه‌کان سه‌یرى گۆڕان ده‌کات به‌بێ پرسکردن ده‌یانخاته‌ ناو ئه‌جێنداى خۆیه‌وه‌”.

دەشلێت، ” ئه‌مڕۆ بۆ دواخستنى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان هیچ راوێژێکى له‌گه‌ڵ نه‌کردن، له‌کاتێکدا وه‌زیره‌کانى گۆڕان به‌قاته‌وه‌ خۆیان ئاماده‌کردبوو بۆ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان تا بیناى په‌رله‌مانیش نه‌یازانیبوو کۆبونه‌وه‌که‌ داواخراوه‌”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.