ستاندەر
هێزێكی توركیا گەیشتە ئازەربایجان بەمەبەستی بەشداریكردن لە مانۆرێكی هاوبەش لەگەل هێزی سەربازی ئەو وڵاتە، ئەویش دوای ئەو گرژیەی كەوتۆتە نێوان سوپای ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەرێكی قەرەباغ كە تۆپارانی یەكتریان كرد.
بریارە سبەی مانۆری سەربازیەكە دەستپێبكات و 13 رۆژ بخەیەنێت، مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند وڵاتەكەی هەموو جۆرە پشتیوانیەك پێشكەشی ئازربایجان دەكات، لە پاڵپ دەوەستێك بۆ پاراستنی خاكەكەی.
جێی باسە توركیا ئێستا لە رێگای هێزی سەربازی لە زیاتر لە 9 وڵات دەستێوەردانی سەربازی دەكات.