بەپەلە: لە بەغدا داوای جوڵاندنی هێز بۆ داخستنی بەشێك لە دەروازە سنوریەكانی هەرێم دەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 340 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆكی لیژنەی كشتوكال لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوادەكات دەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان بەتەواوی بخرێتە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیی، دەشلێت تا ئێستا بە تەواوی داهاتی خاڵە سنوریە رەسمیەكانی هەرێمی كوردستان نازاندرێت.

سەلام شەمەری، سەرۆكی لیژنەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی هێز بۆ خاڵە سنوریەكان بەرهەمداربووە، پێویستە لە میانی گفتوگۆو دانوستانەكان لەگەل هەرێمی كوردستان خاڵە سنوریەكان بخرێنە ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی ناوەندیی.

ناوبراو تەئكیدی لەسەر گرنگی ئۆپەراسیۆنی سەربازی كردەوە بۆ داخستنی خاڵە سنوریە نارەسمیەكان لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عێراق، بۆ ئەوەی تەنها پشت بە خاڵە سنوریە رەسمیەكان ببەسترێت كە سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتن بۆ دەولەت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.