ستاندەر
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ڕونكردنەوەی وەزیری دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند وتەکانى وەزیرى دارایی و بەرپرسانى حکومەت لەبارەى موچەوە شتى نوێیان تێدا نەبوو، وەڵامەکانیان لەو بارەیەوە پەرلەمانتارانى ڕازی نەکردووە.
زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی وتیشى، “وەزیرى دارایی هیچ وادەیەکى بۆ دابەشکردنى موچە ڕانەگەیاند، جگە لەوەش وەڵامى ئەوەینەدایەوە کە ئایا ئەو 21%ى مانگى پێشوو لە موچەى فەرمانبەران بڕدرا پاشەکەوت بووە یاخود لێبڕین و بەردەوام دەبێت یاخود نا”.
زیاد جەبار لە لێدوانێگی بۆ ناس كورد وتیشی، “بانگهێشتکردنى ئەو وەزیرانە ڕێکارێکى یاسایی بووە، پەرلەمان لە ڕێکارەکانى لەو بارەیەوە بەردەوام دەبێت”.