ویست و خەونە نەزۆکەکان لەڕێگەی شمشێر نەبێت خەفە دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 338 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

مل ملانێ سروشتی ژیانی مرۆڤایەتیە ئاڕاستەو ڕەنگدانەوەی کاردانەوەکان لەنێوان دوو بوونەوەر ، دووهۆزو دووئاڕاستەی سیاسی و دووهێزی ناکۆکی دژبەیەک و لەنێوان سەرجەم توێژەکانی ، مامۆستاو فەرمانبەر ، کرێکارو پاڵەو سەرمایەدا ململانێ بوونی هەیە ،
لەبوون و گەشەکردنی مل ملانێی سروشتی خودی نێوبنەماڵەکان کاتێ شلەژان دێتەکایەوەو ئاسایش بەرەولاوازی دەچێت و باڵانس وهاوکێشەکان بەسودوبەرژەوەندی دەستەچەپ یاخود دەستەڕاستی میر یاخود خاوەنشکۆ یەکلادەبێتەوە ، هەوڵە نەزۆکەکان لێرەوە دەست پێ دەکەن زەمینەی لەدایک بوونی چەندین گروپی نامۆی سەربازی ، ئەمنی بەنەکامڵی لەدایک دەبێت ، چونکە ئامانج و مەبەست لێی لاوازکردنی ڕۆڵ و پێگەی لایەنی بەرامبەرەو کەسە دڵسۆزەکانیش دەکرێنەقوربانی ویستی کەسەخۆسەپێن و دەروون نەخۆشەکان ، ئەو گروپ و ئاڕاستەیەی کاردەکات لەسەرئەو شلەژانە دەستکردەیەی لەپێناو هەژموون و باڵادەستی هێزلەنێوخۆی یەک بنەماڵەو یەک حزبدا ، لەهەوڵەکانیان بەئاڕاستەی باڵادەستی بەردەوام دەبێت گەر کاربگاتە ئاستی دروست بوونی دووبەرەکی نێوخۆیی و شەڕو جیابوونەوەش ، هەمووئەمانە لەدەرەنجامی تێکچوونی هاوسەنگی هێز دێنەئاراوە ،
بەپێی خوێندنەوەو ڕوانینی بەندە ئەرکی خاوەنشکۆو سەرۆک هۆزو خێڵ و حزبەکانە پارێزگاری بکەن لەمانەوەوهێشتنەوەی هێڵی چەپ وڕاست وەک خۆی تاکو لەو ڕێگەیەوە بتوانێت هاوسەنگیەکە بپارێزێت و ڕێگری بکات لەوەی بەسوودو بەرژەوەندی لایەنەکیان بشکێنێتەوە ،
پێچەوانەی ئەوئاڕاستەیە جوڵەبکرێت تۆمەتەهەڵبەستراوەکان دەبن بەماڵ بەسەرئەوهێزو ڕکابەرانەی خواستەکانیان بەئاڕاستەی لاوازکردنی ڕۆڵ و پێگەی بەرامبەرە لەسەرشانۆی سیاسی و هەمیشەهاوڕادەبن لەسەر پێشکەشکردن و پیشان دانی نمایشێکی چەواشەکاری  یەکجارئاڵۆز و پڕکێشمەکێشمدا لەپێناو ڕەخساندن و دەسەبەرکردنی دەستکەوتی زیاترو بەهێزبوونی ڕۆڵ و پێگەیان لەنەخشەی سیاسی ووڵات و هەرێمێک کەفرەیی سیاسی و ئاینی و مەزهەبی و بنەماڵەیی تیایدا زاڵەو ویست و خواستەکانیان لەڕێگەی شمشێر نەبێت بۆهەمیشە خەفەدەکرێت  .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.