“ئەگەر هەیە لە 90%ی ئەوانەی بەهۆی كۆڕۆنا لەنەخۆشخانەن گیان لەدەست بدەن”

لەلایەن ستاندار Posted on 268 جار بینراوە

ستاندەر

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولێر رایدەگەیەنێت ئێمە دوو هەفتە لە دوای سلێمانییەوەین لەڕووی دۆخی كۆرۆناوە، چونكە دۆخەكە لەهەڵكشاندایە و بەرەو خراپتر دەچێت، دەشلێت “من وەكو پزیشكێك و بەڕێوەبەری نەخۆشخانە دەزانم چەند نەخۆش هەیەو ئەگەر هەیە لە 90% گیان لەدەست بدەن، چونكە ئێستا لەژێر چاودێری چڕدان.

لاوەند سەردار، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە دیدارێكی دەنگی ئەمریكا وتیشی :”هیچ نەخۆشێكمان بەهۆی نەمانی ئۆكسجین گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام ئێمە ڕۆژانە نەخۆش-مان دەمرێت بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە نەك بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری لەبارەی نەمانی ئۆكسجین وتیشی: ئۆكسجین لەكارگە درەنگ هات بۆمان نەك بڵێین نەماوە، ئێمە مەوعیدمان كاتژمێر 6 ی بەیانی بوو بگات، بەڵام كاتژمێر 9ی بەیانی گەیشت لەكارگە كێشەهەبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.