پسپۆرێكی ئەمریكی بۆ سەركردایەتی كورد: ئەگەر گەمژە و لاواز و پەرتەوازە بن بچوكتر دەبنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 584 جار بینراوە

ستاندەر

مایكل كەنتەر پسپۆری ناسراوی زانستی سیاسی له ئەمریكی، رایدەگەیەنێت مالێكی پەرتەوازە نامێنێتەوە، كورد دەبێت یان دەبێ پێكەوە كاربكەن یان لێكدادەبرێن، دابەشبونی كوردیش زیانی بەدۆزەكەی گەیاندووە، دەشلێت دوژمنانی كورد توركیا و ئێران و بەغدا دابەشبونی كوردیان وەك ستراتیژ بەكارهێناوە، هەلیان پێبەخشیوین ببنە رێگر لەبەردەم ئامانجەكانی كورد

لە دیدارێكی لەگەل ڕووداو، مایكل كەنتەر وتیشی:”دوای ریفراندۆم پەرتەوازەیی كورد رێی بە حەشدی شەعبی دا بە ئاسانی دەست بەسەر كەركوك دا بگرێت، لە 16ی ئۆكتۆبەریش مەترسی لەناوچونی هەرێمی كوردستان هەبو بەڵام تارادەیەك كورد خۆی رێكخستەو”.

لەبارەی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانیش وتی:” هیچ دەولەتێكی سەر زەوی نایەوێ كورد سەربەخۆیی بەدەست بهێنیت جگە لە ئیسرائیل، كەس نایەوێ پشتگیری سەربەخۆیی بكات، چونكە دەبێـتە پێشینەیەكی خراپ بۆ هەلوەشانەوەی وڵاتانی تر، ئەمریكاش پشتگیری سەربەخۆیی ناكات بەڵكو پشتیوانی بەدەستهێنانی ئەو مافانەی كورد دەكا كە لە دەستور هەیە”.

لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمیش كەنتەر دەلێت:” دەركەوت ریفراندۆم هەلەیەكی گەروەبوو ئەو كات ڕوویدا، لە رووی سیاسییەوە بریارێكی دروستنەبوو”.

ناوبراو ئامۆژگاری سەركردایەتی سیاسی كورد دەكات و دەلێت:” كۆتایی بەگەندەلی بهێنن ڕوون و شەفاف بن دەستوری عێراق بۆ بەدەستهێنانی مافی خۆتان بەكاربهنن، بەڵام ئەگەر گەمژە و لاواز و پەرتەوازە بن بچوكتر دەبنەوە، هەڕەشەی سەرەكی سەر هەرێم لاوازی و پەرتەوازەییە”.

دواجار ئەو پرۆفیسۆرە وتیشى:” لەسنور دەرمەچن نابێ وادەركەون دەتانەوێ بەسەر بەغدا بازدەن و لەسەر حیسابی بەغدا لەگەل وڵاتانی تر مامەلە بكەن، هەرێمی كوردستان پێش ریفراندۆم خەریكی راكێشانی بۆری نەوت بو لە كەركوكەوە بۆ توركیا، ئەوەش بەغدای توڕە كرد، كورد زۆر دوور رۆیشت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.