ئاژانسێكی جیهانی نهێنی بارزگانی نەوت لە نێوان عودەی و بەرپرسانی كورد ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 428 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی بەدواداچونێكی ئاژانسێكی جیهانی، سیاسەتمەدارە كوردەكان لە پرۆسەی بە قاچاغبردنی نەوت لەسەردەمی بەعس لەگەل عودەی بەشداربونە و ئاسانكاریان كردووە لە رێی كوردستان نەوتی قاچاغ بگاتە توركیا بە چەند ساڵێكی كەم دوای كیمیابارانی هەلەبجە.

بەپێی  راپۆرتێكی ئاژانسی (the natioanl) كە بەبۆنەی ساڵیادی داگیرکاری کوێت لەلایەن سەدام و لێکەوتەکانی ئامادەكراوە، لە بەشێكی راپۆرتەكە باسی ئەو کارە قاچاخچیەتی و بازرگانیە دەرەوەی یاساییانە دەکا کە ڕژێمی بەعس و عودەی کوڕی سەدام بەڕێوەیان بردووە لەماوەی سەپاندنی سزاكان بەسەر عێراقدا.
لە پەرەگرافێكی راپۆرتەكە باس لە پەیوەندی عودەی لەگەل سیاسیە كوردەكان دەكات بۆ كاری بارزگانی تیایدا هاتوو:” عودەی بازرگانی لەگەڵ سیاسیە کوردەکان دەکرد، ئەویش تەنها چەند ساڵێک دوای کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن هێزی ئاسمانی سەدام، بازرگانیەکە بۆ بە قاچاغبردنی نەوت و گاز بوو لە ڕێی کوردستانی عێراقەوە بۆ تورکیا.
لە شوێنێکی تر ئاماژە بۆ ئەوەدەكات:”کوردستان لەژێر بڕیاری پاراستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوولە هێرشی سەدام، کەچی کوردستان ببوە یەکێک لە دوو تاکە دەروازە بۆ کاری قاچاخچیەتی ڕژێمی بەعس”

بەگوێرەی شارەزایان لەبارەی ئەو سزایانەی بەسەر سەدام سەپێنرابوون لە پەیوەندی بەكورد ئامانجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بڕیارەکانی كەبەسەر بەعسی سەپاندبوو، بۆ بێ هێزکردنی بوو تا نەتوانێ کورد جارێكی تر دوای كیمیابان جینۆساید بکا و دەستدرێژی نەكاتە سەر كوێت و وڵاتانی تر، کەچی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی كوردستان بۆ دۆلار و سوودی گیرفانی خۆیان و حیزبەكانیان ڕێگای قاچاغیان بۆ بەعس کردبۆوە، بۆ لاوازکردنی ئەو سزایانەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەر کورد و كوێت سەپاندبوونی بەسەر سەدام.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.