ستاندەر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌وه‌ی ڕێی به‌و گروپ و كه‌سانه داوه كه تاوانی جه‌نگیان له سووریا ئه‌نجام داوه، به ئازادی بژین و هیچ ڕێوشوێنێكی یاسایی له دژ نه‌گرتووته‌نه‌ته به‌ر.
لە راپۆرتێكی چاودێری مافی مرۆڤی سەر بە وەزارەتی دەرەوە هاروەها هاتوە توركیا پشتیوانی چالاكی ژماره‌یه‌ك له گرووپی توندڕەو ده‌كات، كه خه‌ریكی تاوان و كوشتن و بڕینن له سووریا به گشتی و له عه‌فرین به تایبه‌تی.
لەبەشێكی تری راپۆرتەكە هاتووە توركیا ناوچه‌یه‌كی زۆری داوه‌ته ده‌ست گرووپه توندرەوەكان كه به‌رپرسن له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له سووریا و به‌شێك له تاوانه‌كانیشیان بریتییه له هێرشكردنه سه‌ر هێزه كوردییەكان و داگیركردنی عه‌فرین و ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له ناوچه‌كه و كوشتنی خه‌ڵك و دزین و تاڵانكردنی موڵك و ماڵی خەلك.
راپۆرتەكە ئاماژەی بە شه‌هیدكردنی هه‌ڤرین خه‌له‌ف ژنە سیاسەتمەداری كورد لە رۆژاڤا و كۆمه‌ڵكوژكردن و ڕفاندنی ژنانی سووریا، دەشلێت ئەوە لەكاتێكدایە ئه‌و گرووپانه لەژێر ناوی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كاردەكەن و حكوومه‌تێكیان له دەرەوە ڕاگه‌یاندووه.