بەبێ پرسی نەوت، هەرێم و بەغدا لە رێكەوتنێكی نوێی دارایی نزیك دەبنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 338 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەك هەرێم و بەغدا لەرێككەوتن نزیك بونەتەوە و  هەفتەی داهاتوو وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوەو گفتوگۆ لەسەر ئەو پێشنیازە بكرێت كە بەغدا بۆ رێككەوتن رەوانەی هەرێمی كردوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی سایتی فەرمی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، پێش جەژنی قوربان حكومەتی عیراق پێشنیارێكی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كردوەو ئامادەیی پیشانداوە لە بەرامبەر نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان و ناوخۆی هەرێم مانگانە بڕی  300 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

بەوتەی سەرچاوەكە بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدی هەرێم كە لەماوەی رابردوودا چەند جارێك سەردانی بەغدای كردو كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق ئەنجامدا، سەردانی بەغدا بكاتەوەو چاوەڕوانیش دەكرێت لەسەر ئەو پێشنیازە رێككەوتن بكرێت كە تەنها تا كۆتایی ئەمساڵ دەبێت و لەساڵی 2021دا هەرێم و بەغدا بەپێی رێككەوتنێكی گشتگیر مامەڵە بكەن.

 

PUKmedia

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.