سەرۆكی فراكسۆنی یەكگرتوو: هەواڵی خۆش هەیە لەبارەی دابەشكردنی مووچە

لەلایەن ستاندار Posted on 461 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان پێشبینی دەكات بەمزوانە هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنێك واژۆ بكەن و لە چەند رۆژی دهاتووش مووچەی مانگی سێ دابەش بكرێت.

د.شێركۆ جەودەت لەمباریەوە بە میدیای حیزبه‌كه‌ی ڕاگەیاندووە: ”لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرەو لەم ڕۆژانەدا ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ دەكرێت”.

راشیگەیاندوە: بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێدابەش دەكرێت.

د، شێركۆ جەودەت ئەوەشی راگەیاندووە تاوەكو ئێستا ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.