ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەك پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبونەوەی هەردوو مەكتەب سیاسی پارتی و یەكێتی لە دوكان دەبێت.
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی ئەوەشی راگەیاندووە، دەستپێكردنی ئەو كۆبوونەوانە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەردوولایە و لەیەكەم كۆبوونەوەشدا گوێ لەپێشنیازی یەكتری دەگرین و دواتریش كۆبوونەوەی دیكە دەكرێت، بۆ ئەوەی قسە لەسەر كێشەكان بكرێت بە مەبەستی چارەسەركردنیان.
جێی باسە لەماوەی رابردوو لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم، وەفدێكی یەكێتی بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەل نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی كۆبویەوە، كۆبونەوەی ئەوجارە لەسەر ءئاستی مەكتەتی سیاسی ئەو دوو حیزبە دەبێت.