حیزبی کوردی لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن ستاندار Posted on 358 جار بینراوە

محمد‌ باپیر

ئەم ١٠ خاڵەی، کە لە خوارەوە دەیخوێنیتەوە، بە باشی و بێ گرێ و گۆڵ، ئەوەت بۆ ڕۆندەبێتەوە کە پارتە کوردیەکانیش بەتایبەت لە باشورو ڕۆژھەڵات، بەدەردی پارتە عەرەبیەکان چوونە… ئێستا ھیچ تروسکایەک ھیواو ئومێدیان لێ بەدیناکرێت، چونکە حیزبی کوردی لە ئێستادا بە چەپو ڕاستیان، بە ئیسلامی و عەلمانی بوونەتە ناوێکی بێ ناوەڕۆک. ھەموو حزبە کوردیەکان سیاسەت و ستراتیژی خزمەتکردنیان نیە، ئەوان زێدەتر ئێستا خزمەتی خۆیان و دەوروبەرو دارو دەستەکانیان دەکەن.. زێدەتر لە سەر بنەمای بەرژەوەندی کەسی کار دەکەن… بەخوێندنەوەی ئەو خاڵانەی خوارەوە، ھەقیقەتی حزبە کوردیەکان باشتر خۆی تەرجەمە دەکات.
یەکەم: دەسەڵاتداران و بڕیار بەدەستانی نێو حیزبە کوردیەکان زۆر دەوڵەمەندو پارەدارن. خەڵکیش ھەژارو بێ پارەو بێ کارە. ئەمما دەست ڕۆیشتوانی حیزب، جورئەتی ئەوەیان نیە پارەو داھاتی خۆیان بخەنە خزمەت گەلی کوردستان.
دووەم: دڵسۆزی میللەت نینە، یان ھەر لەبنەڕەتەوە، بۆدەوڵەتداری و خزمەتکردنی تاکی کورد دروست نەبونە. بەڵکو چەند ھۆکارێکی خودی و بابەتی تێکەڵی حیزبایەتی بوونە.
سێیەم: لە ڕابردوودا زێدەتر خەریکی شەڕی ناوخۆ و یەکتر کوشتنبونە، ئەوەندە شەڕی دوژمنیان نەکردیە. ھەزاران کەڵە پیاو، سەدان ژن و منداڵ بەھۆی شەڕە ناوخۆییەکانیان،بێ مێردو بێ باب بوونە.
چوارەم: حیزبەکان مەبدا و دیسپلینی حیزبییان نەماوەو بوونەتە ھەلپەرستو بەرژەوەندیخواز. زێدەتر ئەھلی پارەو ڕابواردن و کەیفو سەفاو سەڵتەنەتی خۆیانن.
پێنجەم: ئێستا لەبڕی کێشەی کورد و خزمەتکردن، ھەر خەریکی کۆمپانیاو خۆ دەوڵەمەندکردنن. پرسی ڕەوای کورد کە گوایە بنەمای دروستبونی حیزبە کوردیەکان بووە، ئەویشیان لەدەستداوەو وەک کێشەی فەلەستین بازرگانی خۆشو چەور بەو پرسەوە دەکەن
. شەشەم: حیزبە کوردیەکان بەدرێژای مێژوو کۆکو تەبا نەبوونە. پشتیان بەخۆیان نەبەستوە. زیاتر داردەستی وڵاتان بوونە. ئەو وڵاتانەش بەئارەزوی خۆیان ھەڵیان سوڕاندونە.
حەوتەم: لەھەمووی سەیرترو تراژیدیتر ئەوەیە کە زۆربەی داستان و شەھیدو خەبات و قارەمانەتیەتی ڕابردو، ھەمووی لەبیرکراو کردیانە بڵقی سەر ئاو. ھەشتەم: تاکی کوردیان توشی بێ ھیوای کرد. وایان لێکرد کە گاڵتەیان بە بە قەزیەی کوردو نەتەوایەتی و پرسی کورد بێت.
نۆیەم: نزیکەی ھەموو حیزبە کوردییەکان بەدرێژای مێژوو ھەر خەریکی انشقاقات و باڵ باڵێن و یەکتر قڕکردن بوونە. ئەمە زیانی زۆری لە جوڵانەوەی ڕزگاری کورد داوە. ھەر یەکەشیان خۆی بێ بەری و بێ تاوان نیشانداوە.
دەیەم: بوونی گەندەڵی زۆر لەھەموو جومگەکانی ووڵات، ھەروەھا نەبوونی چارەسەرو ئەنجامدانی چاکسازی کردەی و ڕاستەقینە لەدامو دەزگاکان. ئەو دۆخەی کە ئێستاش ڕوودەدات، دۆخێکی ناخۆش و مەترسیدارە پێویستی بە چارەسەرو ھەڵوەستەی جدی ھەیە. پێویستە بەوە کە بۆ ھەر ئاریشەو کێشەیەکی ئەو وڵاتە، ئەلتەرناتیڤ بدۆزرێتەوە. خەڵک بێ کارو بێ موچەو بژێویە. بەردەوامبونی ئەم دۆخە، ڕەنگە کارەساتی گەورە بەدوای خۆیدا بێنێت.. تێبیی/ھەڵبەتەخاڵی تریش زۆرن ‌بەڵام بۆ داھاتوو لەدەرفەتێک باسی لێوەدەکەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.