چاویلکەکەی (مایا خلیفە) و کۆشک و تەلاری بەرپرسەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 694 جار بینراوە

ھیمن خالد علی

خۆشەویستی بۆ خاکی وڵات تەنھا بە قسە نابێت، کردەوکان بەڵگەن کە گوفتارەکان راستن،ئەگەر چارەکی قسە جوانەکان بە کردار ئەنجامدرابان ئێستا زۆربەی کێشەکانمان چارەسەرکرابوون. کێ ھەیە قبولی ئەوە بکات کە بەراودربکرێ بە پۆرن ستارێک بە تایبەت بەرپرسانی کورد کە خۆیان لێبوتە موقەدەس و دەبێت دووربن لە رەخنە، زۆرن ئەوانەی تەنھا لەسەر نوسین و خەیاڵەکانیان ئازاردران و شەھیدکران.
تەقینەوەکانی لوبنان ئەو وڵاتەی گەیاندە لوتکەی کێشەکان، جگە لە کێشە سیاسیەکان، کێشەی ئابووری وڵاتی قوڵترکرد. (مایا خلیفە) پۆرن ستاری پێشو چاویلکەکەی خۆی خستە زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ ھاوکاریکردنی قوربانیەکانی لوبنان و لە ماوەی یانزە کاتژمێری یەکەم نرخەکەی گەیشتە ١٠٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی. کوردستان دوایی ساڵی(١٩٩١) ەکەوە دووچاری چەندان کێشە بووە، لە نوێترینیان نەبونی موچە و ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئایا کام بەرپرس ئامادەبوو بەشێک لە سامانەکەی کە کەس نازانێ چۆن پەیدایکردووە بخاتە خزمەت چارەسەری کێشەکان، کامە نەخۆشخانەی تایبەت کە زۆربەی ھی ئەوانن خستیانە خزمەت توشبوانی کۆرۆنا یان ھیج نەبێ نرخی خزمەتگوازرییەکانیان دابەزێنن. ئەی کامەیان ئامادەبوو کۆشکێک کە شەوانە بە (مایا خلیفە) ەکان ئاوەدانی دەکەنەوە بیفرۆشێت و دوو ماڵە ھەژاری پێ ئاوەدان بکاتەوە.
ھەر لەسەردەمی کۆرۆنا ھەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە مافیاکان بە تایبەت لە ولاتی ئیتالیا بە رێگای جیاواز ھاوکاری خەڵکی نەداریان کردووە. ئەمە ئەوە دەگەیەنیت ناسنامەی کەسەکان لەکاتی تەنگانەدا ووندەبێت وبەرژەوەندی خەڵک دێتە رێزی یەکەم و کەسە خراپەکانیش پێشبرکێ ئەوە دەکەن شەرەفی خزمەتی وڵاتیان بەرکەوێ. بەڵام کە ھەلسەنگاندنێک دەکەین لە نێوان ھەڵوێستی بەرپرسەکان لە ساتە دژوارەکان گومانکردن لەخۆشەویستان بۆ کوردستان بەھیزتر دەبیت بە قەدەر باوەربون لە دلسۆزی (مایا خەلیفە) بۆ لوبنان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.