كورد لە پەندی پێشینانى توركان

لەلایەن ستاندار Posted on 427 جار بینراوە

عەبدوڵا كامەران

بەدەم نوسینى ئەو بابەتەوە، بانگی دوو لە هاورێ توركەكانم كرد و پێم گوتن: سەیربكەن ئێوە چیتان گوتوە لەبارەى ئێمەوە! جگە لەوەى كە ئینكاری ئەوەیان كرد ئەمە بەشێك بێت لە پەندی پێشینانى توركان لەبارەى كوردانەوە, هاودەم دژایەتی خۆشیان بۆ ئەم جۆرە تێگەیشتنە و جۆرە ئەدەبیاتە دەربڕی, ئەوە جگە لەوەى هیچ كام لەوانەش گوێبیستى ئەو چەشنە لەپەند لەبارەى كوردانەوە نەبووبن. كە زانیشیان خەریكە بابەتێكى لەم جۆرەش دەنوسم داوایان كرد لێم كە نەینوسم, چونكە ئەوە گوزارشتێكی راستى توركان نییە لەبارەى كوردانەوە.

بەم پێشەكیەوە ئەم بابەتەم دەستم پێكرد, لە پێناو ئەوەى خوێنەرى كورد نەكەوێتە ژیر ڕق و كین و پەرچەكرداری فاشیستیانە, چونكە ئەوە گوزارشت نییە لە تێگەیشتنى هەموو توركێك, لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشێك لە سەرچاوەكانیان بەداخەوە پەند گەلێك كە سوكایەتى بە كورد دەكا هەیە, لەوانە:
1- بە كەریان گوت كورد, چل رۆژ كاى نەخوارد.
2- خودا كوردی دروست كردوە, بۆ ئەوەى شاخەكان چۆل و هۆل نەبن.
3- خودا كوردی دروست نەكردبا, كەر پارەى نەدەكرد.
4- كورد قیاس بە گاور موسلمانە.
5- دۆم مۆسیقا دەژەنێ, كورد هەڵدەپەرێ.
6- باشترین كورد, ئەو كوردەیە كە مردوە.
7- دەست بدە كوردی داوی قۆل دەكا, داوای شوێنی نوستن دەكا. مەبەست لەوە كورد بێچاوڕوە.
8- لە ناو كوردان ئەولیاو پیاوچاك دروست نابی.
9- كورد پیاوچاكیش بوو, مەیخە حەوشەى ماڵەكەت.
10- لەناو كوردان عەقل نییە.
11- كورد خودای نییە.
12- گومان مەبە كورد كەرە.
13- كورد بە مووە.
ماوەتەوە بڵێن ئەوە تەنها كەلتورو پەروەردەى چاك و فێربونى ئاكار باشیە، مرۆڤی چاك و بەرهەمدار و عاقلمەند بەرهەم دێنێت، ئەو بابەتەم لە پێناو ئەوەى كە تۆی كورد زمان قسەى ناشرین و پەرچەكردارى نا دروست بنوێنى نەنوسیوە, بەڵكە تەنیا لەپێناو ئەوە نوسیومە هەر یەك لە جێگاى خۆمانەوە هەوڵى وەپێش خستنى خۆمان بدەین و وەبەرهێنان لە خود دا بكەین و ناراستى ئەوەى لەبارەمانەوە گوتراوە لە مەیدانی كردار بسەلمێنین.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.